Skip to main content

لە ئێرانی بن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بێ هیوایی ژیان لە ترۆپکەدایە

لە ئێرانی بن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بێ هیوایی ژیان لە ترۆپکەدایە
خەڵکى لەبەر هەژارى و نەدارى وەزاڵە هاتوون!
لە پەنا دەیان شێوازی دەڕبڕینی توڕەیی بە هۆی بێهیوابوونی خەڵک لە ژیان، سوتاندنی ئۆتۆمبێل خەریکە دەبێتە دیاردە!
posted onJune 19, 2018
nocomment

 

لاوێکی جوانڕۆیی دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەى خراپ دەبێ و پارەى چاککردنەوەى نابێت، لەو پەڕی بێ دەرەتانیدا پەنا دەباتە بەر سوتاندنی و بەو شێوە توڕەیی خۆی سەبارەت بە دۆخی ژیانی نیشان دەدات.

سەرچاوەیەک لە شاری جوانڕۆ بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی ڕاگەیاند کە "هۆکاری ئەوەی ئەو لاوە ماشێنە پڕایدەکەی خۆی سووتاندووە دەگەڕێتەوە بۆ هەژاری و کەمداهاتی ئەو کەسە، بە شیوەیەک کە تەنانەت دوای خراپبوونی ماشینەکەی پووڵی چاککردنی ماشێنەکەی پێ نابووە".

ئەوە سێهەمین حاڵەتە لە ماوەی رابردوو لە ئێران، خەڵک بە هۆی هەژاری و لە ڕقان و وەکە ناڕەزاییدەربڕین لە دۆخی ژیانیان پەنا دەبەنە بەر سووتاندنی ئۆتۆمبێلەکانیان.