Skip to main content

ڕۆژنامەى هاریتز: چاودێر بۆ گەمارۆى سەر ئێران دانرا

ڕۆژنامەى هاریتز: چاودێر بۆ گەمارۆى سەر ئێران دانرا
ئیسرائیل و ئەمریکا کارى زیاتر لەسەر گەمارۆکانى ئێران دەکەن
تیمێکى هاوبەشى ئیسرائیلى ـ ئەمریکاى بۆ چاودێرى گەمارۆى سەر ئێران دروست کرا
posted onJune 18, 2018
nocomment

 

بە هاتنى دۆناڵد ترامپ، ١٨٠ پلە گۆڕانکارى لە سیاسەتەکانى ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران دروست بوو و هەر ئەمەیش واى کرد کە گەمارۆکانى سەر کۆمارى ئیسلامى ئێران زیاتر و توندتر بن و بۆ ئەم مەبەستەیش ویلایە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئیسرائیل تیمێکى هاوبەشیان پێک هێنا بۆ جێبەجێکردنى گەمارۆى هاوبەش لە سەر ئێران.

ڕۆژنامەى هاریتز ى ئیسرائیلى دروستکردنى ئەم تیمەى پشت ڕاست کردەوە و نووسى "ئەم تیمە کار لەسەر گەمارۆى سەر ئێران و ئاڵوگۆڕى زانیارى لە نێو هەردوو وڵات دەکات".

بە پێى هەواڵى ئەم ڕۆژنامەیە، "شاى باباد وەزیرى کاروبارى دارایی ئیسرائیل و ئارێن نیتزان ـى نێردراوى ئیسرائیل لە واشینتۆن بۆ کاروبارى ئابورى، لەسەر دروستکردنى ئەم تیمە لەگەڵ ئەمریکا ڕێک کەوتوون. شایەنى باسە پێشتریش و لە ساڵى ٢٠١٥ى زایینى ئەمریکا و ئیسرائیل هاوکاربوون لەسەر چاودێریکردن لەسەر ئابوورییەکانى سەر ئێران بەڵام کارەکان هێواش و یا هاوکارییەکان پێکەوە ئەنجام نەدەدران، بەڵام بە هاتنى دۆناڵد ترامپ تا دێت ئەم تیم و کۆمیتەیە زیاتر ئەکتیڤ دەکرێتەوە.

ئەم تیمە کار لەسەر ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە پێشێلى گەمارۆکانى سەر ئێران دەکەن و زانیاریان دەدرێتە هەردوو وڵات.