Skip to main content

گەرووی سوپای پاسداران لە ژێر پێی ئەمریکا

گەرووی سوپای پاسداران لە ژێر پێی ئەمریکا
AvaToday caption
posted onMarch 26, 2019
nocomment

 

کۆمپانیاکانی سوپا لە سێ وڵات گەمارۆیان خرایە سەر و لە نێویاندا بانکێکی گرێدراو بە دامەزراوەی تەعاونی سوپا دەبیندرێت. چوار ڕۆژ دوای زیادبوونی نێوی ٣١ کەس و دامەزراوەی ئێرانی بە لیستەی گەمارۆکانی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە خەزێنەداری ئەمریکا ناوی ٢٥ کەس و دامەزراوەی کۆماری ئیسلامی بە لیستەی گەمارۆکانی ئەو وڵاتەوە زیاد کرد کە لە ناو دامەزراوەکاندا ناوی بانکی ئەنسار کە گرێدراوی سوپای پاسدارانە دەبیندرێت.

 

نووسینگەی چاوەدێری  داراییەکانی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، لە ڕاگەیندراوێکدا کە ڕۆژی سێشەممە ٦ خاکەلێوە بڵاوی کردەوە نوسیویەتی ٩ کەس و ١٦ دامەزراوە بە هۆی ڕاگواستنى دراو بۆ سوپای پاسداران و وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانی ئێران، خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەو کەس و دامەزراوانە لە ئێران و ئیمارات و تورکیە چالاکن و کار دەکەن".

ستیو منوشێن وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا لەو ڕاگەیەندراوەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە "ئامانج لەو گەمارۆ نوێیانە تێکدانی تۆڕێکە کە کۆماری ئیسلامی بۆ ڕاگواستنی نایاسایی سەدان ملیار دۆلار کەڵکی لێ وەرگرتووە". ئەو گەمارۆیانە لە کاتێکدا کە ڕۆژی هەینی دووی خاکەلێوە ناوی ٣١ کەس و دامەزراوە بە لیستەی گەمارۆکانی ئێران زیاد کرابوون.

لەو گەمارۆیانەدا ١٤ شارۆمەندی ئاسایی و ١٧ کەسایەتی بەرپرسی پێوەندیدار بە دامەزراوەی "توێژینەوە و نوێبوونەوەی بەرگری" بە هۆی دەستهەبوون لە گەمارۆکانی کۆماری ئیسلامی گەمارۆیان خرایە سەر.

موحسێن فەخری زادە کە تا پێش ساڵی ٢٠٠٤ بەرپرسی گەڵاڵەی ناوەکی ئێران بوو لە ساڵی ٢٠١١ دامەزراوەی توێژینەوە و نوێبوونەوەی بەرگری درووست کرد. موحسێن فەخری زادە لە ئەندامانی سەرەکی ئەو ڕێکخراوە بوو کە خاوەنی ١٥٠٠ ئەندام بوو.

 

لیستەی ئەو کەسانەی گەمارۆیان خراوەتە سەر:

محەمەد ڕەزا ئال عەلی، عەلیرەزا ئەتابەکی، ڕەزا دەستگیری، ئایەتوڵا ئیبراهیمی، ئیمان سەداقەت، عەلی شەمس مەولەوی، سلێمان ساکان شارۆمەندی تورکیەیی، ئەسەدوڵا سەیفی، محەمەد وەکیلی دانیشتووی ئیمارات.

 

لیستەی ئەو دامەزراوانەی گەمارۆیان خراوەتە سەر:

کۆمپانیای کارگوزاری بانکی ئەنسار، سەرافی ئەنسار، کۆمپانیای تەکنۆلۆژی زانیاریی ئەنسار، بازرگانی ئەتڵەس دویز لە تورکیە، نووسینگەی ئەتڵەس، کۆمپانیای " گۆڵدن کۆمۆدیتز" ئیمارات، نووسینگەی هیتاڵ، کۆمپانیای ئەتڵەسی ئێرانیان، کۆمپانیای لبرا مۆن ئیمارات، کۆمپانیای ناریا ئیمارات، نوسینگەی ساکان ئیمارات، کۆمپانیای بازرگانی ساکان ئیمارات، کۆمپانیای بازرگانی "بست لیدر" ئیمارات، زاگرۆس پەردیسی کیش.