Skip to main content

توندوتیژی پۆلیس و حیجابی زۆرەملی لە ئێران کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە

توندوتیژی پۆلیس و حیجابی زۆرەملی لە ئێران کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە
AvaToday caption
posted onMarch 13, 2019
nocomment

 

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕۆژی سێ شەممە ٢١ ڕەشەمە بڵاوی کردووەتەوە نووسیویەتی: ئەو ڤیدیۆیانەی کە لە حەوتووەکانی ڕابڕدوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەوە نیشاندەری ئەوە ڕاستییەن کە ژنان ڕۆژانە لە ئێران دەکەونە بەر شاڵاوی هێرش و توندوتیژی هێزەکانی پۆلیسی ئەمنیەتی ئەخلاقی و لاینگرانی دەسەڵات کە خوازیاری سەپاندنی یاسای حیجابی زۆرەملین بەسەر خەڵکدا.

لە درێژەدا هاتووە یاسای حیجابی زۆرەملی لە ئێران نەتەنیا کەرامەتی ژنان دەشکێنێ و هەڵاواردنی دژی ئەو بەشەی کۆمەڵگە لە هەمانکاتدا بووەتە بیانویێک بۆ ڕەواییدان بە هێرشی دڕندانە بۆ سەر ژنان و کچان لە شەقامەکانی ئەو وڵاتە.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە پارێزەرانی مافی ژنان لە ئێران بوێرانە و لە چوارچێوەی پڕۆژەی "کامێرای من چەکی منە" فیلمیان لەو حاڵەتانە هەڵگرتووەتەوە کە هێزەکانی کۆماری ئیسلامی و لاینگرانی دەسەڵات هێرش دەکەنە سەر ژنان.

زۆرەملى حیجاب