Skip to main content

کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کۆماری ئیسلامی بەردەوامە لە ناسەقامگیرکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
AvaToday caption
posted onMarch 11, 2019
nocomment

 

هەژماری تویتەریstand for americe  وتارێکی بڵاوکراوی نیکی هێڵی لە نیۆیۆرک تایمز سەبارەت بە لەقاودانی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ پەرەدان بە موشەکە بالستیکەکانی بڵاو کردووەتەوە.

 

هێڵی: جیهان ئیتر ناتوانێ  بانگەشە بکات کە سەبارەت بە هەوڵە تێکدەرانەکانی کۆماری ئیسلامی گومانی هەیە. مەلاکان نایانهەوێ ئەو هەواڵە ببیسن ئەویش بە هۆی ئەوەی دەیسەلمێنێت کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکات. پارێزەرانی بەرجام نایانهەوێ ئەوە ببیسن چوونکە جارێکی دیکە دەیسەلمێنێت کە ناکرێ متمانە بە کۆماری ئیسلامی بکردرێت.

ڕاپۆڕتی ڕێکخڕاوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەیسەلمێنێ کە کۆماری ئیسلامی ئەو گەمارۆیانەی کە دونیا خستویەتە سەر چەک و کەرسە سەربازییەکان وێڕای بوونی کۆمەڵیک ئاسەواری زۆر خراپ، پێشێل دەکاتەوە. پاشماوەی موشەکە هەڵدراوەکان لە یەمەنەوە بۆ عەرەبستانمان خستە بەر دیدەی بیروڕای گشتی کە تەنانەت نیشانی شەهید باقری لەسەر هەڵکەندرابوو.

لە درێژەی ئەو بەشەی ڕاپۆڕتەکەی گوتویەتی: ئەمن ئەوەم باس کرد شیمانەی ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران پیشەسازی بەرهەمهێنانی موشەک لە هەموو شوێنێک کە ناوچەی ژێر کاریگەری کۆماری ئیسلامییە بڵاو کردبێتەوە.