Skip to main content

ئاڤاتودەی: یەک هەنگاو بۆ ئاشکرابوونی گەورەترین گەندەڵی مێژووی ئێران ماوە

ئاڤاتودەی: یەک هەنگاو بۆ ئاشکرابوونی گەورەترین گەندەڵی مێژووی ئێران ماوە
AvaToday caption
posted onMarch 9, 2019
nocomment

 

شوێن پێی دانراوەکانی بەیتی ڕابەری و خامنەیی بە ڕوونی لە هەموو گەندەڵییە گەوەرکان و هەڵاتن لە دانی باجەکاندا دەبیندرێت. کۆماری ئیسلامی بە هۆی ناتوانایی لە ڕەتکردنەوەی ئەو بەڵگانەی لەمەڕ گەندەڵی ١٤٠٠ ملیاری عەلی ئەنساری دانراوی بەیتی ڕابەری و شەریکی موجتەبا خامنەیی هەیەتی لە کردەوەیەکی بێ وێنەدا پەردە هەڵدەداتەوە لە گەندەڵییەکی ١٠٠ هەزار ملیاردی و نێوی نا گەورەترین گەندەڵی مێژوویی لە ئێران بۆ ئەوەی بیروڕای گشتی لە گەندەڵییە گەورەکەی عەلی ئەنساری بەلاڕیدا ببات.

ئەوە لە کاتێکدایە بەشی سەرەکی گەندەڵی ١٠٠ هەزار میلیاری لە پێترۆشیمی هی کۆمپانیایەکە بە ناوی "گەشەپێدانی پترۆ پیشەسازی" کە کۆمپانایەیەکی کاغەزییە و بەڕێوەبەرەکەی کەسێکی ژێر دیپلۆمە بە ناوی کەیوان ئیقباڵیان. کەیوان ئیقباڵیان لێخوڕى ئۆتۆمبێلەکانى عەلی ئەنسارییە و شوێن پێی گەندەڵییەکانی ئەویش لە هەموو گەندەڵییە گەورەکان و هەڵاتن لە دانی باجەکاندا دەبیندرێت.

دەستەواژەی گەورەترین گەندەڵی ئێران یەکەمین جار لە لایەن تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی و بۆ گەندەڵی ١٤٠ هەزار ملیار تمەنی عەلی ئەنساری بە هاوکاری موجتەبا خامنەیی لە بانکی ئایندە بە کار هێناروە.

 

دڵۆپێک لە دەریای گەندەڵی کۆماری ئیسلامی لە زمان خۆیانەوە

▫️ئەوجار لە سینەمای ئیراندا، ئەوە نمونەیەکی بچووکە و تا ئێستا ئیزنی ئەوەیان نەداوە گەندەڵییە ١٠٠ هەزار میلیارییەکان بە میدیایی بکرێنەوە.