Skip to main content

تاڵاوەکانی مهاباد بوونەتە مۆڵگەى لەقلەقە کۆچەرەکان

تاڵاوەکانی مهاباد بوونەتە مۆڵگەى لەقلەقە کۆچەرەکان
AvaToday caption
posted onMarch 5, 2019
nocomment

 

بە گووتەی فاروق سوخەنوەر سەرۆکی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی مهاباد کە پسەى بۆ هاژە کردووە "لە ڕووداوێکی کەم وێنەدا زستانی ئەمساڵ، دەیان گرووپ لەقلەقی کۆچەر لە تاڵاوەکانی مهاباد نیشتوونەتەوە".

بە پێى قسەى سوخەنوەر، ئەو لەقلەقانە کە ژمارەیان لە ١٥٠ زیاترە، لە لێواری تاڵاوی حەسەن خان، چۆمی مهاباد و دەوروپشتی ناوەندی کشتوکاڵ و پیشەسازی ئەو شارە گیرساونەتەوە.

ئەوەى کە خەڵکى ناوچەکە گوتوویانە، ئەو لەقلەقانە بۆ تێپەڕاندنی زستان ڕوویان لە مەهاباد کردووە.

بۆ پاراستنى جوانییەکانى سیماى شارى مەهاباد، سەرۆکى ئیدارەى پاراستنى ژینگەى مەهاباد داوای لە خەڵکی مهاباد و گوندەکانی ئەو شارە کردووە کە خۆ ببوێڕن لە ئازاردنی ئەو لەقلەقانە و "تەنانەت ئەگەر بۆیان دەگونجێت، خۆراکیان پێ بدەن".

وێنەى یەکەم:

لەقلەقەکانى تاڵاوى مەهاباد

وێنەى دووەم:

لەقلەقەکانى تاڵاوى مەهاباد ٢

وێنەى سێیەم:

لەقلەقەکانى تاڵاوى مەهاباد

وێنەى چوارەم:

لەقلەقەکانى تاڵاوى مەهاباد ٥

وێنەى پێنجەم:

لەقلەقەکانى تاڵاوى مەهاباد ٦