Skip to main content

تەنیا شەش وڵات مافی بەرابەری ژنان و پیاوان دەپارێزن

دوایین ڕاپۆڕتی بانکی ناوەندی نیشانی دەدات تەنیا شەش وڵات لە دونیادا مافی بەرامبەری ژنان و پیاوان دەپارێزن
AvaToday caption
دوایین ڕاپۆڕتی بانکی ناوەندی نیشانی دەدات تەنیا شەش وڵات لە دونیادا مافی بەرامبەری ژنان و پیاوان دەپارێزن
posted onMarch 4, 2019
nocomment


ئامارەکان نیشانی دەدەن ژنان هەلومەرجێکی خراپتریان هەیە بۆ دیتنەوەی کار و هاوکات لە زۆربەی وڵاتانی دونیا ئەوان بەرپرسی سەرەکی منداڵان و بنەماڵەکانن. ئەو هۆکارانە لە کەم بوونەوەی ماف و نەبوونی بوارى پێشکەوتنی وەک یەک بۆ ژنان و پیاوان لە کاردا شوێندانەرن. لە لایەکی دیکە هێندێک پرسی وەک لەباربردنى کۆرپەلە دەتوانێ چەندین مانگ ژنان دوور بکاتەوە لە شوێنی کارکردن و لە هێندێک حاڵەتدا بووەتە هۆی لەدەستدانی کارەکانیشیان.

 

لە ڕاپۆڕتەکەدا هاتووە لە دە ساڵی ڕابڕدوو ١٣١ وڵات هەوڵیان داوە زیاتر لە ٢٧٤ یاسا و پڕۆژەی ڕێفۆڕم درووستکردن بە ئاراستەی باشکردنی دۆخی ژنان لە شوێنی کارەکانیان ببەنە پێش و جێبەجێی بکەن. لەو نێوەدا هەندێک وڵات توانیویانە ئاماری نادادپەروەری و نەبوونی بەرابەری لە نێو ژنان و پیاوان کەم بکەنەوە.

دانیمارک، فەڕانسە، لێتوانی، لۆکزامبورگ و سوید لە سەرووی هەموو ئەو وڵاتانەن کە تێیاندا چاکسازی کراوە. بە پێی ئامارەکە ئەو شەش وڵاتە توانیویانە ڕێژەی بەرابەری ژنان و پیاوان ١٠٠ لەسەد دابین بکەن.

لە نێو ئامارە جیهانییەکاندا دەردەکەوێ تەنیا سێ لە سەر چواری حەشیمەتی ژنان لە کۆی گۆی زەوی، مافی بەرامبەر لەگەڵ پیاوانیان هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ژنان نیوەی مافی پیاوانیان نییە. بە گووتەی بانکی جیهانی تەنیا گۆڕانی ساختاری یاساکان ناتوانێ بەستێنی دادپەروەری و پێشکەوتن ڕوو بە دونیایەکی بەرابەر لە نێوان ژنان و پیاوان درووست بکات.

ڕیشەی سەرەکی کێشەکان، سوننەت و ئەو بیرکردنەوانەیە کە لە زۆربەی شوێنەکانی دونیا مافی ژنان لەبەر چاو ناگرێت.