Skip to main content

مێرکێل: چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سوریە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەستڕۆشتوویی ئێران و ڕووسیە

مێرکێل: چوونە دەرەوەی ئەمریکا لە سوریە دەبێتە هۆی زیادبوونی دەستڕۆشتوویی ئێران و ڕووسیە
AvaToday caption
posted onFebruary 16, 2019
nocomment

 

ئانگێلا مێرکێل کە سەرۆکایەتی وەفدی ئەڵمانی لە کۆنفڕانسی ئەمنیەتی مونیخ لەسەر شانە، ڕۆژی شەممە لە دووتوێی لێدوانێکدا باسی ڕۆڵی تێکدەرانەی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد کە بە ئامانجی هاوبەشی ئەمریکا و ئەوروپا دەناسرێتەوە.

 

مێرکێل لە قسەکانیدا گووتی: بڕیاڕی ئەمریکا بۆ چوونەدەرەوە لە سوریە دژە لەگەڵ ئەو ئامانجە، چوونکە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی زیاتری کۆماری ئیسلامی. چوونەدەرەوەی ٢٠٠٠ سەربازی ئەمریکا لە سوریە بەو شێوەی کە لە بەرنامەی دەوڵەتی ئەمریکا پێشبینی کراوە، وا بڕیاڕە لە چەند حەوتووی داهاتوو بچێتە بواری جیبەجێکردنەوەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ئاڵوگۆڕەکانی ڕۆژی شەممە لە ڕۆژهەڵاتی سوریە کە بە پێشڕەوی هێزەکانی سوریەی دیموکرات بۆ ناوچەی یاغوز، دوایەمین سەنگەری هێزەکانی داعش لە خاکی ئەو وڵاتە نیشاندەری شکەستی یەکجاری داعشە. مایک پێنس، جێگری سەرکۆماری ئەمریکا لە قسەکانی ئەم دواییەی خۆیدا لە مونیخ پشت ڕاستی کردەوە کە وڵاتەکەی وەک جاران درێژە بە بوونی بەهێز و پڕڕەنگی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات و سەرەڕای چوونە دەری لە سوریە بەڵام ناهێڵی پاشماوەکانی داعش بە ئاسودەیی بژین.