Skip to main content

سوپای پاسداران قەڵاى هەوشینان کون دەکات

دیمەنێک لە قەڵاى هاوشینانى مەهاباد
دیمەنێک لە قەڵاى هاوشینانى شارى مەهاباد
سوپای پاسداران لە گوندەکانی دەوروبەری مەهاباد سەرقاڵی لێدانی توونێلە، و ئەو کارەش لە ڕێگەی هەندێک بنەماڵەی سەر بە حکومەتەوە دەکات
posted onMay 19, 2018
nocomment

 

بەپێی زانیارییەکانی ئاڤاتودەی ماوی ٧ مانگە سوپای پاسداران قەڵای هەوشینان لە مەهاباد کوون دەکات،و خەریکی لێدانی توونێلە لە دەوروبەری ئەو قەڵایە. بە پێی زانیارییەکان سوپای پاسداران لە گوندەکانی برایمە و دیبۆکر خەڵک بۆ لێدانی ئەو تونێلە بەکرێ دەگرێت، و ئەو کارانەش لە لایەن بنەماڵەی (دین دوست) دەکرێ کە پێشتر ئەندامێکی ئەو خێزانە ئەندامی ئەنجووەمەنى شاری مەهاباد بووە.

سەرچاوەیەکی خۆجێی بە ئاڤاتودەی راگەیاند کە حکومەت گلی ئەو قەڵایە لە دەوروبەری ناوچەکە بڵاو دەکاتەوە، بۆ ئەوەی سەرنجی مانگە دەستکردەکان و فڕۆکە سیخووڕییەکان رانەکێشێت.

لە سەرەتای دەیەی ٦٠-ی هەتاوی گوندەکانی دێلکە، هەوشینان لە لایەن سوپای پاسدارانەوە کاوڵ کران، و خەڵکەکەی ئاوارەی مەهاباد و گوندەکانی دەوروبەری بوون، ئێستا دوای ٣٧ ساڵ سوپای پاسداران سەرقاڵی توونێللێدانی لەو ناوچەیەیە، خەڵکی ناوچەکەش دەڵێن بە هۆی ئەمنیەتیکردنی ئەو ناوچەیەو راسپاردنی کەسانی تایبەت بەو کارە، پێدەچێ تاقیکردنەوەی سەربازی یان پڕۆژەیەکی سەربازی لەو توونێلانەدا ئەنجام بدرێت.

شایەنى باسە بە گوتەى زۆرێک لە دانیشتوانى ناوچەکە و ئەو گوندانە، قەڵاى هەوشینان ئاسەوارى مێژوویی و کەوناراى تێدایە و بەمەیش زەرەرێکى گەورە لە قەڵاکە دەدرێت.