Skip to main content

موشەکە بالستیکەکانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەن لە سەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا

موشەکە بالستیکەکانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەن لە سەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا
posted onFebruary 10, 2019
nocomment

 

ڕابێڕت پڵدینۆ، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی شەممە ٢٠ ڕێبەندان لە کۆنفڕانسێکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند ڕژیمی ئێران بۆ دژایەتی لەگەڵ کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی درێژە بە تاقیکاری و بەرهەمهێنانی موشەکی دەدات.

 

کۆماری ئیسلامی لە مانگی ڕابڕدوو چەندین جار هەوڵی تاقیکاری موشەکی داوە کە تێیاندا ناسەرکەوتوو بووە. ئەو کەرەسانەی کۆماری ئیسلامی بۆ هەڵدانی موشەک بۆ بۆشایی ئاسمان بەکاری دێنێ بە کردەوە هەر ئەو کەرەسانە و تکنیکانەن کە بۆ بەرهەمهێنانی موشەکی بالستیک بە کار دێن، بە تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی موشەکی کیشوەربڕ. بە گووتەی پلدینۆ ئەو هەوڵانەی کۆماری ئیسلامی لە کۆتایی خۆیدا توانایی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکانە کە مەترسین لەسەر هاوپەیمانەکانمان زیاد دەکات. پڵدینۆ لە درێژەدا گووتی: کۆماری ئیسلامی هەروەها درێژە دەدات بە کەڵکی خراپ وەرگرتن لە نییەتی باشی وڵاتان و بە هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانی موشەکی بالستیکی بەهێز بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی شکاندووە.

کۆماری ئیسلامی تەنانەت لەو کاتەدا کە تووشی داڕمانی ئابووری بووە، خەڵکەکەی دۆخێکی زۆر خراپیان هەیە بەردەوام درێژە دەدات بە سەرمایەدانان لە تاقیکاری موشەکی و پەرەپێدان بە سیستەمە موشەکیەکانی. ئەوڕۆ کۆماری ئیسلامی زۆرترین کۆگای موشەکی بالستیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە و هەروەها ئەو جۆرە موشەکانەی ناردووە بۆ هێزە تیرۆریستیەکانی ناوچەکە کە گیانی خەڵکی سڤیل دەکەن بە نیشانە.

بە پێی قسەکانی جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆماری ئیسلامی بە گەشەدان بە توانایی موشەکیەکانی خۆی هەڕەشە لەسەر هاوپەیمانەکانی ئەمریکا درووست دەکات و بە ئاشکرا سەرپێچی دەکات لە بڕیاڕی ژمارە ٢٢٣١ کە ئەنجومەنی ئاسایش دژی ئێران دەری کردووە. بە گووتەی پڵدینۆ دەبێ پێراگەیشتن بکرێت بە گوینەدانی کۆماری ئیسلامی بە نەریتە نێودەوڵەتییەکان.

لە لایەکی دیکە گووتویەتی: پیوسیتە ڕیوشوێنی تووندوتۆڵتر دژی گەڵاڵەی مووشەکی ئێران بگرینە بەر. ئەمریکا پشتیوانی هەوڵە جیهانیەکان دەکات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی کۆماری ئیسلامی و هەروەها لە ڕێگەی جێبەجێ کردنی تەواوی گەمارۆکان کار دەکات بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕ لە ڕەفتارەکانی کۆماری ئیسلامیدا درووست بکات.