Skip to main content

ئیتلاعات هەڕەشە لە پارێزەرەکەى ڕامین حوسەین پەناهی دەکات

ئیتلاعات هەڕەشە لە پارێزەرەکەى ڕامین حوسەین پەناهی دەکات
سەرچاوەیەكی تایبەت لە شارى سنەى ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەی راگەیاند كە "ئیتڵاعاتی ئێران بە تووندی ھەڕەشەیان لە حوسێن ئەحمەدی نیاز، پارێزەرەکەی رامین حوسێن پەناھی كردووە و داوایان لێ كردووە كە واز لەو كەیسە بھێنێت، و دایبخات".
posted onMay 17, 2018
nocomment


ئەمەیش لە پاش ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتى  17/5/2018ى زایینى، بنەماڵەی حوسەین پەناهی بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە کە تیایدا داوا لە "جەماوەری تێكۆشەری كوردستان" دەکەن ناڕەزایەتى دەرببڕن لە ئاست مەترسى ئیعدامکردنى کوڕەکەیان کە لە ئانوساتدایە. لە بەیاننامەکەى بنەماڵەى حوسەین پەناهى هاتووە: دوستان و هاورێیان و ئازیزانمان لە هەر كوێ ئەم جیهانەدا دەژین ، ئەمڕۆ وەكیلی رامین حسێن پەناهی حوكمی ئیجرا بوونی لە سێدارەدانی رامینی بە دەست گەیشتووە و ناوبراویش ئەم حوكمەی بە رامین راگەیاندووە، وەك بڕیار بوو ماوەی پێشوو رامین كە گواسترابوەوە بۆ ژووری تاكە كەسی بە مەبەستی لە سێدارەدان، بەڵام بە هۆی فشارە نێو نەتەوەیی و هەرێمی و ناوخۆییەكان ئەم حوكمە دواخرا بۆ كاتێكیتر.

 ئەو سەرچاوەى ئاڤاتودەى ئەوەشى ئاشكرا كرد كە "ئیتلاعاتی سوپای پاسداران ھەڕەشەی بێ سەروشوێنكردنیان لە پارێزەرەکەى رامین كردووە، و پێیان راگەیاندووە كە ئەگەر بێدەنگی لەو كەیسە نەكات بە زووترین كات مۆڵەتی وەكالەتی لێ دەستێنرێتەوە".

شایەنى باسە، ئەمرۆ پێنجشەممە بڕیاری جێبەجێكردنی سزای لەسێدارەدانی رامین حوسێن پەناھی زیندانی سیاسی كورد بە پارێزەرەكەی دراوە، و جێبەجێكردنی سزای لە سێدارەدانی رامین دەستی پێ كردووە، زیندانییەکى سیاسى کە چەندین جارە بە بیانووى ئیعدامکردن هەوڵى گوشارخستنە سەر بنەماڵەکەى و پارێزەرەکەى دەدەن.