Skip to main content

"ئاوازی باڵەکان"ی هێمن خالیدی، خەڵاتی یەکەمی بەڵگەفیلمەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بوسان بەدەست دەهێنێت

posted onSeptember 28, 2025
nocomment

بەڵگەفیلمی "ئاوازی باڵەکان"، بەرهەمی دەرهێنەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێمن خالیدی، لە سیهەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بوسان لە کۆریای باشوور، کە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمە لە ئاسیا، پلەی یەکەمی بەشی بەڵگەفیلمەکانی پێبەخشرا.

هێمن خالیدی، دەرهێنەری خەڵکی شاری شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بەڵگەفیلمی "ئاوازی باڵەکان" چیرۆکی ژیانی سێ هاوژین بە شێوەیەکی هاوتەریب و تێکەڵاو دەخاتە ڕوو. ئەم بەڵگەفیلمە درێژە لە گوندی دەرەتفێی سەر بە شاری مەریوان بەرهەم هێنراوە، کە ئەم گوندە بە "شاری لەقلەقەکان" ناسراوە.

چیرۆکی فیلمەکە لە دەوری "پوورە خەجێ"، ژنێکی بەساڵاچوو دەسووڕێتەوە، کە لە ٦٤هەمین ساڵی ژیانی هاوبەشیدا لەگەڵ هاوسەرە ١٠٠ ساڵییەکەی، هاوکات خەریکی چارەسەرکردنی لەقلەقێکی باڵ شکاوە. ئامانجی پوورە خەجێ ئەوەیە لەقلەقەکە بتوانێت بگەڕێتەوە ناو ئەو کۆمەڵە لەقلەقەی کە ئامادەی کۆچکردنن. لە هەمان کاتدا، کچەکەی پوورە خەجێ بڕیاری کۆچکردنی داوە بۆ ئەوروپا تا بچێتە لای هاوسەرەکەی کە لەوێ دەژی. ئەم چەند چیرۆکە هاوتەریبە تیشک دەخەنە سەر بابەتەکانی پەیوەندی، کۆچ و هیوای گەڕانەوە.