Skip to main content

یونان و ئیتالیا نەوت لە ئێران ناکڕن

یونان و ئیتالیا نەوت لە ئێران ناکڕن
posted onFebruary 6, 2019
nocomment

 

سەرەڕای ئەوەی یونان و ئیتالیا پڕۆژەی لێخۆش بوونی کاتی گەمارۆکان دەیانگرێتەوە، بەڵام ئەو دوو وڵاتە کڕینی نەوت لە ئێرانیان ڕاگڕتووە.

 

بیژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕەخنە گرتن لە یونان و ئیتالیا ڕایگەیاند ئەو دوو وڵاتە سەرەڕای ئەوەی لێخۆشبوونی کاتی ئەمریکا دەیانگرێتەوە بەڵام نەوت لە ئێران ناکڕن و تا ئێستا هیچ قسەیەکیان سەبارەت بە بڕیاڕی راگرتنی کڕینی نەوت لە ئێران نەکردووە.

ئەمریکا دوای گەڕاندنەوەی گەمارۆکانی سەر ئێران بۆ هەر کام لە وڵاتانی ئیتالیا، یونان و شەش وڵاتی دیکە واتە تورکیە، چین، هیند، ژاپۆن، کۆریای باشور و تایوان لێخۆشبوونێکی شەش مانگەی ڕاگەیاند و ئیزنی بەو وڵاتانە دا بە شێوەی کاتی درێژە بە کڕینی نەوت لە ئێران بدەن. بیژەن زەنگەنە بە هەواڵدەری ئیسنای گوتووە: هیچ کام لە وڵاتانی ئەوروپایی نەوت لە ئێران ناکڕن جگە لە تورکیە. ئێمە لە فرۆشی نەوتی خاودا لەگەڵ کێشە بەرەوڕووین بەڵام بۆ فرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەکان نا.

 

عێراق گۆڕینەوەی نەوت بە کاڵای لەگەڵ ئێران راگڕتووە

بیژەن زەنگەنە سەبارەت بە پەیوەندی ئێران و عێراق گووتی: دوای ڕاگەیاندنی گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکا عێراق گۆڕینەوەی ١١ هەزار بەرمیلی نەوتی کەرکوکی لەگەڵ ئێران ڕاگڕتووە و ئیستا عێراق دوو ملیار دۆلار گاز و کارەبا بە ئێران قەرزدارە.

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی: گەمارۆ نەوتییەکانی ئەمریکا هەلومەرجێکی دژوارتر لە کاتی شەڕی ئێران و عێراقی بەسەر هێناوین.