Skip to main content

لە دانیشتنی بروکسێل لێکۆڵینەوە لەسەر پەرەگرتنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی دەکرێت

لە دانیشتنی بروکسێل لێکۆڵینەوە لەسەر پەرەگرتنی تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی دەکرێت
posted onFebruary 6, 2019
nocomment

 

ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت (لەندەن) ئەوڕۆ ١٥ ڕێبەندان میوانداری کۆنفڕانسێکە بە بەشداری کۆمەڵێک لە دیپلۆماتکارانی پێشووی ئەوروپایی و کاڕناسانی ئەو وڵاتە.

 

لەو کۆنفڕانسەدا زۆر بوونی مەترسیە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی و هەڕەشەکانی لەسەر ئەوروپا و ئەمریکا لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.

 لەو کەسانەی لەو کۆنفڕانسەدا قسە دەکەن دەتوانین ئاماژە بەو سیما و کەسایەتیانە بکەین : لوئیس فێری بەڕێوەبەری پێشووی ئیدارەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریکا، جولیو تێرتێزی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئیتالیا، کلود مونیکە دامەزرێنەر و سەرۆکی جێبەجێکاری ناوەندی زانیاری ستراتژیک و ئەمنیەتی ئەوروپا و ئالخۆ ویدال کوادراس جێگری سەرۆکی پێشووی پەڕلەمانی ئورو لە ئیسپانیا .

ڕێکخەرانی ئەو کۆنفڕانسە بە تەلوزێنی ئەلحەدەسیان گوتووە: کۆنفڕانسی ناوبراو لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٨ بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و لانیکەم چوار هەوڵی ئەو ڕژیمە بۆ کۆماری ئیسلامی لە فەڕانسە و ئەلبانی و دانیمارک و ئەمریکا پووچەڵ کراوەتەوە.