Skip to main content

زیاتر لە هەزار واژۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی

شەریفە محەممەدی
posted onAugust 26, 2025
nocomment

 

زیاتر لە هەزار چالاکوانی مەدەنی بە واژۆکردنی بەیاننامەیەک خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی، چالاکوانی مافی ژنان بوون.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە کە شەریفە محەممەدی پاش تێپەڕاندنی ٢٠ مانگ دەسبەسەرکران و ڕەوتێکی دادوەریی نادادپەروەرانە، بەهۆی چالاکییە ئاشتیخوازانەکانی، حوکمی لەسێدارەدانی بە سەردا سەپاوە کە بڕیارێکی دوور لە دادپەروەرییە و دەبێت بە زووترین کات ئازاد بکرێت.

نووسەرانی بەیاننامەکە بە ئاماژەدان بە ئەشکەنجەدانی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە کاتی دانپێداناندا نووسیویانە: "ئەشکەنجەدەران بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ، شەریفەیان خستووەتە ژێر ئەشکەنجە و هەڵسوکەوتی توندوتیژانەی وەک، لێدان لە سەر و دەموچاوی لەکاتێکدا کە چاویشیان بەستووە".

واژۆکەرانی بەیاننامەکە لە بەشێکی دیکەدا جەختیان کردووەتەوە کە شەریفە لەژێر مەترسیی لەسێدارەداندایە و داوایان کردووە کە ئەم حوکمە نادادپەروەرانەیە بەپەلە و بێ هیچ مەرجێک هەڵبوەشێتەوە و هەروەها خوازیاری ئەوە بوون کە لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و بێلایەنانە سەبارەت بە توندوتیژی و ئەشکەنجەدانی ئەم بەندکراوە سیاسییە بخرێتە گەڕ و تاوانباران لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا وڵامدەر بکرێن.