ژنێکی لاو لە شاری گیەڵان لە پارێزگای کرماشان دوای منداڵبوون، بەگوتەی کەسوکاری، بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکییەوە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکانی ئاڤاتودەی، کەوسەر رەزایی رۆژی 27ی گەلاوێژ لە نەخۆشخانەی گیەڵان سزاریەنی بۆ کراوە، بەڵام کاتژمێری یەکی بەرەبەیان دۆخی تەندروستیی تێکچووە.
بەگوتەی کەسوکاری، لەو کاتەدا تەلەفۆنیان بۆ دکتۆرەکەی کردووە، بەڵام لە وەڵامدا گوتوویەتی من خەوتووم و سبەی دێم، کەچی کەوسەر دوو کاتژمێر دواتر گیانی لەدەستداوە.
کەوسەر دوو منداڵی هەیە. لەمجۆرە رووداوانە لە ساڵانی رابردووشدا لە نەخۆشخانەی شاری گیەڵان روویانداوە و خەڵکی گیەڵان لەجێی نەخۆشخانەی ئەلزەهرا پێی دەڵێن قەتڵگای ئەلزەهرا.