Skip to main content

لە ورمێ قوتابییەکی خاوەن پێداویستی تایبەت بەهۆی سوتانی پاسەکەیانەوە گیانی لەدەستدا

ورمێ
posted onMay 10, 2025
nocomment

قوتابییەکی کچێ خاوەن پێداویستی تایبەتی خەڵکی ورمێ کە بەهۆی سوتانی پاسەکەیانەوە ئەویش سوتابوو، گیانی لەدەستدا. لەو رووداوەدا ٨ قوتابی دیکەش بریندار بوون.

نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر پاسی  قوتابخانەی "تەراوەت"ی تایبەت بە منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە شاری ورمێ ئاگری گرت و قوتابییەک بە ناوی مەهسا ئەسغەری کە تووشی زیاترین سوتان ببوو، ئەمڕۆ شەممە گیانی لەدەستداوە.

ڕووداوەکە لە کاتی گەڕانەوەی قوتابییەکان لە قوتابخانە ڕوویداوە. لایەنە پەیوەندیدارەکان گوتوویانە، کێشەیەکی تەکنیکی لە باتری ئۆتۆمبێلەکەدا بووەتە هۆی تەقینەوەی باترییەکە، کە پاشان ئاگرکەوتنەوەی لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی قفڵبوونی دەرگاکانی پاسەکە.

شۆفێری پاسەکە توانیویەتی دەرگای لای خۆی بکاتەوە و بەپەلە دەست بکات بە دەرهێنانی قوتابییەکان. بە گشتی، نۆ قوتابی لەم ڕووداوەدا تووشبوون، کە هەندێکیان سووتاون یان تووشی شۆک بوون.