
AvaToday caption
سەرلەبەیانی پێنجشەممە ١١ی گوڵانی ١٤٠٤، نزیکەی کاتژمێر ٧:٠٠ی سەرلەبەیانی، لە ناوچەی خوارووی باسکۆل نوور لە کرماشان، پیاوێک بە بەکارهێنانی چەکی گەرم هاوژین و بووک و دوو کوڕەکەی کوشتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی شایەتحاڵان، دەستبەجێ هێزەکانی حکومەت ناوچەکەیان گەمارۆداوە و هاتوچۆی ناوچەکەیان قەدەغە کردووە، هاوکات ڕێگرییان لە نزیکبوونەوەی خەڵک لە شوێنی ڕووداوەکە کردووە.
لە ئێستادا هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکان و پاڵنەرەکانی ئەم تاوانە لەبەردەستدا نییە.