Skip to main content

قوتابی قوتابخانەیەکی ئیلام مامۆستاکانیان ژەهراوی کرد

ئیلام
posted onApril 22, 2025
nocomment

لە ڕووداوێکی نامۆدا لە قوتابخانەیەکی کچانەی شاری مەڵگشای سەر بە پارێزگای ئیلام، سێ قوتابی هەستان بە ژەهراویکردنی چوار لە مامۆستاکانیان.

ڕووداوەکە ڕۆژی دووشەممە لە قوتابخانەی “سدیقەی تاهیرە” ڕوویداوە، کاتێک ئەو سێ قوتابییە ماددەیەکی ژەهراوی و نەناسراویان تێکەڵ بە خواردنەوەی چای مامۆستا و کارگێڕی قوتابخانەکە کردووە.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم کارەدا چوار مامۆستا ژەهراوی بوون. یەکێک لە مامۆستاکان بەهۆی خراپیی باری تەندروستییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە، بەڵام سێ مامۆستاکەی دیکە چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و دۆخیان جێگیرە.

فەرمانگەی پەروەردەی شاری مەڵگشای لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پاڵنەری قوتابییەکان لە پشت ئەم کارەوە تەنها “گاڵتە و هاروهاجی” بووە.

هەروەها جەخت کراوەتەوە کە لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم ڕووداوە دەستی پێکردووە بۆ ئاشکراکردنی سەرجەم لایەنەکانی بابەتەکە.