
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی ١٩٣٣-٢٠٢٥
عەبدولڕەحمان حاجی ئەحمەدی، سیاسەتوان و سکرتێری پێشووی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)، لە تەمەنی ٩٢ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری کۆڵن لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.
حاجی ئەحمەدی لە ساڵی ١٩٣٣ لە شاری مەهاباد لەدایکبووە و ئەندازیاری تەلارسازی بووە و لە زانکۆی تەورێز خوێندوویەتی.
ژیانی سیاسیی حاجی ئەحمەدی بە ئەندامبوون لە حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستیپێکردووە و دوای شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ی ئێران، وەک ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە هەڵبژێردراوە.
دواتر لە حزبی دێموکرات جیابووەتەوە و ڕووی کردووەتە ئەڵمانیا و لەوێوە پەیوەندیی بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٣دا، لە دامەزراندنی پژاکدا ڕۆڵی هەبووە و وەک سکرتێری ئەو حزبە هەڵبژێردراوە و تا ساڵی ٢٠١٦ لەو پۆستەدا ماوەتەوە.