Skip to main content

هێزە حکومییەکان رێگرییان کرد لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە رۆژهەڵاتی کوردستان

نەورۆز
رێوڕەسمی نەورۆز گەڕەکی تاچیناوێ شاری شنۆ رۆژی هەینی
posted onMarch 15, 2025
nocomment

هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئێران رۆژی هەینی هەوڵیاندا رێگری بکەن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە چەند ناوچەیەکی رۆژهەڵاتی کوردستاندا.

لە شاری شنۆ هێزە حکومییەکان رێگرییان کرد لە ئاهەنگگێڕان لە گوندی سینگان و سەیرانگای قەڵاتوک، هەروەها هێزەکانی سوپا و هێزە نیزامییەکان بە چەکی قورسەوە لە دەوروبەری شارەکە بڵاوەیان پێکرا و لە گەڕەکی تاچیناوێ رێوڕەسمی خەڵکیان تێکدا و بە زۆر بڵاوەیان بە خەڵک کرد.

کەریم مەلا عەلیزادە، چالاکوانی مەدەنی و ژینگەیی خەڵکی شنۆ، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کراوە و هەڕەشەی لێکراوە کە ئاهەنگەکانی نەورۆز دەبێت بەپێی ستانداردەکانی حکومەت بێت و نابێت سیمبولە کوردییەکانی وەک "جامانە" بەکاربهێنرێت.

لە سەقز، هێزە حکومییەکان هەوڵیاندا رێگری بکەن لە ئاهەنگەکانی نەورۆز لە چیای جاقل بە دانانی بەربەست و دروستکردنی بازگە، بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی هێزە حکومییەکان بۆ ترساندن و رێگریکردن لە ئاهەنگەکە، ئاهەنگەکە بە بەشدارییەکی بەرفراوان بەڕێوەچوو.

شێخ زاهید شەهابی، برای شێخ ئازاد شەهابی، ئاگری ئاهەنگەکەی کردەوە و وتارێکی پێشکەش کرد.

هەروەها لە بۆکان رێگری لە هاوڵاتییان کرا بۆ ئەوەی سەردانی لووتکەی تەەرغە بکەن، کە شوێنی دیاریکراو بوو بۆ ئاهەنگەکانی نەورۆز.

لە کرماشان، سەرەڕای هەوڵەکانی هێزە حکومییەکان، ئاهەنگی نەورۆز لە گەڕەکی دەرەدریژ بەڕێوەچوو.