
فێستیڤاڵی ئاواز و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان لە شارۆچکەی سونەتە
فێستیڤاڵی ئاواز و گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان لە شارۆچکەی سونەتە، سەر بە شاری سەقز، دوای دوو رۆژ کۆتاییهات. لەو فێستیڤاڵەدا ژمارەیەکی زۆری هونەرمەند وگۆرانیبێژی بواری فۆلکلۆر لە باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.
یەکەم خولی فێستیڤاڵی ئاواز و گۆرانییە فۆلکلۆرەکان رۆژی پێنجشەممە دەستیپێکرد و زیاتر لە ٣٠ هونەرمەند بەشدارییان تێدا کردبوو و لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەشدا رێزیان لێگیرا. ئەوان لە فێستڤاڵەکەدا گۆرانیشیان گوت.
بەرپرسان فێستیڤاڵەکە دەڵێن، ئامانجیان لە بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە ئەوەیە ئاواز و گۆرانی رەسەن و فۆلکلۆری کوردی بپارێزن و پەرەشی پێبدەن.
فێستیڤاڵەکە شارەوانی سونەتە و ئەنجوومەنی مۆسیقای سەقز بەڕێوەیان برد.
هونەرمەندانی ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و گروپێک لە چەمچەماڵی باشووری کوردستانەوە بەشدارییان تێدا کردبوو.