Skip to main content

بەردەوامیی دەستبەسەرکرانی بەهمەن فەیزی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی سنە

بەهمەن فەیزی
بەهمەن فەیزی
posted onFebruary 8, 2025
nocomment

بەهمەن فەیزی، هاووڵاتیی خەڵکی سەقز، لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی سنە ڕاگیراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری كوردپا، ئەم هاووڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەرکرانیدا لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی ڕێبەندان ١٤٠٣، بە بێ بەڵگەی یاسایی لە شاری سەقز و لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.

هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، سەبارەت بە هۆکاری دەسبەسەرکران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی بەهمەن فەیزی زانیارییەک دەست نەکەوتووە.