Skip to main content

زڕدایکێک لە شاری سنە بە ئەشکەنجە خەریک بووە کچێکی منداڵ بکوژێت

ئانیلا ساعدی
ئانیلا ساعدی، تەمەن ٧ ساڵان، کە دەموچاوی نیشانەی ئەشکەنجەی پێوەدیارە
posted onFebruary 5, 2025
nocomment

کچێکی منداڵێکی خەڵکی سنە زڕدایکی ئەشکەنجەی کردووە و ئازاری داوە، بە جۆرێک دەموچاوی رەش و شین بووەتەوە و خەریک بووە بیشیخنکێنێت. باوکی ئەو کچە دەڵێ: خێزانی ئەویشی دەرکردووە.

ئەو کچە ناوی ئانیلا ساعدییە و تەمەنی ٩ ساڵانە و بەگوتەی بەرپرسی بهزیستی پارێزگای سنە، چەندینجار بەمجۆرە ئەشکەنجە کراوە.

چەند رۆژ لەمەوبەر، زڕدایکی ئانیلای بردووەتە حەمام و خەریک بووە بیخنکێنێت، بەڵام باوک و براکەی گەیشتوونەتە سەریان و رزگاریان کردووە.

دوای ئەوە باوک و براکەی بردوویانەتە نەخۆشخانە و لە کاتێکدا ئانیلا لاواز و سڕ بووە و گیانی رەش و شین بووەتەوە، کادری دەرمانی نەخۆشخانە تێدەگەن ئانیلا ئەشکەنجە کراوە و فریاکەوتنی کۆمەڵایەتی سنەی لێ ئاگادار دەکەن.

ئانیلا زۆر جاریش بە سەروچاوی رەش و شینەوە چووەتەوە قوتابخانە و بەرپرسانی قوتابخانەش خەریکی بەدواداچوون بۆ بابەتە بوون.

باوکی ئانیلا سەرەتا رەتی کردووەتەوە ئەشکەنجە کرابێت، بەڵام کاتێک براگەورەی ئانیلا پێداگری دەکات، باوکی دان بەوەدا دەنێت، زڕدایکی ئانیلا ئەشکەنجەی کردووە.

دایکی ئانیلا ٧ ساڵ لەمەوبەر کۆچی دوایی کردووە و باوکی ئابیلا “ئومید ساعدی” کە ئاسنەواڵەفرۆشە، دیسان ژیانی هاوبەشی پێکهێناوەتەوە.

بەگوتەی بەرپرسی بێهزیستی سنە، باوکی ئانیلاش گلەیی هەبووە لە دەستی خێزانی و گوتوویەتی: زڕدایکی ئانیلا دووگیانە و دوای ئەو رووداوە ئەویشی دەرکردووە و ئێستا لە ماڵی باوکی دەژیت.

حوسێن رەسوڵی، بەرپرسی بێهزیستی سنە، گوتوویەتی: دەبێت زڕادیکی ئانیلا لەڕووی دەروونییەوە پشکنینی بۆ بکرێت، چونەک رووداوی ئەشکەنجەکردنی ئانیلا زۆر مەترسیدارە، بۆیە رەنگە نەخۆشی دەروونیی هەبێت.