Skip to main content

لە کرماشان ژنێکی دووگیان بە دەستی دوو ژنی خزمیان کوژرا

گوڵنار روستەمی
گوڵنار روستەمی
posted onJanuary 31, 2025
nocomment

 

ژنێکی گەنجی دووگیانی خەڵکی کرماشان لە کاتی میوانی لەلایەن دوو ژنی خزمی هاوسەرەکەیەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە. یەکێک لە بکوژەکان دەستگیر نەکراوە و رایکردووە.

نزیکەی سێ هەفتە لەمەوبەر ژنێک بە ناوی گوڵنار روستەمی چووەتە ماڵی خزمێکیان لە شارۆچکەی مایەشت، سەر بە شاری کرماشان و لەوێ دوو ژن کە یەکیان خوشکی هاوسەرەکەی بووە، بە چەکی جۆری تاپڕ تەقەیان لێکردووە.

گوڵنار ٨ مانگە دووگیان بووە، دەستبەجێ کۆرپەلەکەی گیانی لەدەستداوە و خۆیشی چووەتە کۆماوە و دوای تێپەڕبوونی ٢١ رۆژ، رۆژی ١١ی رێبەندانی ١٤٠٣ گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی کرماشان لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە کردووە و دوای لێپرسینەوە لەو کەسانەی لەو رووداوەدا رۆڵیان هەبووە، دەرکەوتووە بکوژەکان کێن.

پۆلیس گوتوویەتی، تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە دەستگیرکراون، بەڵام بەگوتەی سەرچاوە خۆجێیەکان، تەنیا یەکێک لە تۆمەتبارەکان کە خوشکی هاوسەری گوڵنار بووە، دەستگیر کراوە و ژنەکەی دیکە رایکردووە.

ئەو ژنەی کە دەستگیر نەکراوە، خزمی نزیکی گوڵنار بووە و رۆڵی سەرەکی لەو رووداوەدا هەبووە.