Skip to main content

دەستدرێژیکارانی سەر مێرمنداڵێکی قوروەیی، بە لەسێدارەدان حوکم دران

گۆڕی فەردین سادقی
گۆڕی فەردین سادقی
posted onJanuary 28, 2025
nocomment

ئەو کەسانەی دەستدرێژییان کردبووە سەر فەرید سادقی، کوڕێکی مێرمنداڵی خەڵکی شاری قوروە، سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە. فەرید سادقی لە ئاکامی ئەو دەستدرێژییانەدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دایکی فەرید سادقی، ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی رێبەندانی ١٤٠٣، لە لاپەڕەی ئینستاگرامی خۆیدا بڵاوی کردەوە "سزای لەسێدارەدان بۆ ئەوانە دەرچوو کە دەستدرێژییان کردبووە سەر فەردین سادقی."

فەرید سادقی، خەڵکی گوندی چەمەغلو گەنجی، رۆژی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٣ لە گوندەکەی خۆیان کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، ئەو لە دایکبووی ساڵی ١٣٨٨بوو.

ئەو لەگەڵ باوک و زڕدایکیدا دەژیا و دەگوترێت گیرۆدەبووی ماددە هۆشبەرەکانن.

فەردین ساڵی ١٤٠٢ کە تەمەنی ١٤ ساڵان بوو، کەسێک بە ناوی حەسەن تەهماسبی، تەمەن ٥٠ ساڵ، دەستدرێژیی کردەسەری و فیلم لە دەستدرێژییەکەی خۆی بۆ سەر فەرید هەڵدەگرێت و هەڕەشەی لێدەکات ئەگەر باسی بکات، فیلمەکە بڵاو دەکاتەوە.

حەسەن تەهماسبی چەند جارێکی دیکەش ئەو کارە دەکات، تەنانەت جارەکانی دیکە خەڵکی دیکەشی لەگەڵ دەبێت.

فەرید هاوینی ئەمساڵ بۆ رزگاربوونی لەو دۆخە دەچێت بۆ تاران و لەوێ لە مەیدانی سەوزە و میوەی تاراندا کار دەکات، دوای چەند مانگێک دەگەڕێتەوە قوروە بۆ ئەوەی سەردانی کەسوکاری بکات.

شەوێک فەرید تەلەفۆن بۆ باوکی دەکات و دەڵێت کەسێک بەناوی کوهیار عەباسی، تەمەن ٣٦ ساڵ دەستدرێژیی کردووەتە سەری و هەڕەشەی کوشتنی لێکردووە.

فەرید لە گوندی چەمەغلو گەنجی بووە، باوکیشی لە قوروە. فەرید جارێکی دیکە تەلەفۆنی بۆ باوکی کردووەتەوە و هەموو ئەو شتەی بەسەریدا هاتووە بۆی باس کردووە، دوای ئەو تەلەفۆنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە پەیوەندیی لەگەڵ ئەو دۆسیەیەدا چوار کەس دەستگیر کران، دوو کەسیان تەمەنیان کەمتر لە ١٨ ساڵ بوو.

دەگوترێت حەسەن تەهماسبی و کوهیار عەباسی لە ئەندامانی سوپای پاسداران بوون و حەسەن تەهماسبی ماددەی هۆشبەری بڵاو کردووەتەوە.