Skip to main content

ناردنی چەکوچۆڵ لە لایەن سوپا بۆ سوریە و گەندەڵی کارگێڕی لە ماهان ئەیر

ناردنی چەکوچۆڵ لە لایەن سوپا بۆ سوریە و گەندەڵی کارگێڕی لە ماهان ئەیر
AvaToday caption
سوپای پاسداران بە هێندێک ڕێگەی نوێ درێژە بە ناردنی چەک و تەقەمەنی بۆ سوریە دەدات.
posted onFebruary 4, 2019
nocomment


بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە ئاڤاتودەی، فڕینی ئیلوشێن II-766T دیمەشق بۆ تاران زیادی کردووە ٣ هێندێک لە گەڕانەوەکانی ئەو فڕینانە لە فلایت ڕادار تۆمار دەکرێ.

 

فرۆکەی ئیلۆشێن کاری هەڵگرتنی چەک لە بەشی ڕەمپی هێزی ئاسمانی و ڕەمپی فرۆکەوانی پارسی فرۆکەخانەی مێهرئاباد ئەنجام دەدات. لە ماوەی ڕابڕدوو لە بەشی تکنیکی و ئەندازیاری ماهان ئەیر ناکۆکی زۆر لە نێوان حەمید عەرەبنژاد بەڕێوەبەر و کاپیتان مەغفوری جێگری کۆمپانیای ئاسمانی ماهان ڕووی داوە.

ناکۆکییەکان تا ئەو جێگەیە زۆر بوون کە حەمید سادقی جێگری تکنیکی و ئەندازیاری ماهان لە لایەن مەغفوری ئاڵوگۆڕی بەسەردا هات و کەسێک بە ناوی باقر حوسێن زادە جێگەی گرتەوە. حەمید سادقی لە لایەن عەرەبنژاد وەک بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیان ئەندازیاری چاککردنەوەی هور سپێهر دیاری کرا.

هور سپێهری سامان لە ساڵی ٩٤ بە ئامانجی دەورلێدانەوەی گەمارۆکان درووست کراوە؟

بە پێی ئەو ڕاپۆڕتەی بە ئاڤاتودەی گەیشتووە، ئێستا باقر حوسێن زادە جێگری تکنیکی و ئەندازیاری ماهان ئەیر، کۆمەڵیک پاسداری خانەنشینکراوی هێزی ئاسمانی پارسی سوپای لە ماهاندا دامەزراندووە و ڕێژەی کەسانی ناپسپۆڕ لەو کۆمپانیایەدا ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر دەبێت. کۆمپانیای ماهان ئەیر ئیستا خەریکی کەمکردنەوەی فەرمانبەرە ئاساییەکانی خۆیەتی و لە جێگەی کەسانی پسپۆڕ دەستی کردووە بە دامەزراندنی کەسانی سەر بە سوپای پاسداران.