Skip to main content

نوێترین ژمارەی گەندەڵى ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی

نوێترین ژمارەی گەندەڵى ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی
posted onFebruary 3, 2019
nocomment

 

حاجی دلیگانی: ٢١.٣ ملیار دۆلار لە پاشەکەوتی ئێران بە با چووە و دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی تەنیا بۆتە هۆی درووستبوونی هەڕەشە

 

ئەو جۆرە گەندەڵیانە بە ئیزنی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی و لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی ٨٨ دەستی پێ کرد. ئەو کات هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ ڕزگارکردنی خامنەیی داوای بەشیان دەکرد لە سامانی وڵاتی ئێران و ڕیبەری کۆماری ئیسلامی بۆخۆی ئیزنی دزی و ڕاو و ڕووتی بە سوپا و هێزە ئەمنیەتییەکانی ئەو وڵاتەدا.

ئەوڕۆ ٢١.٣ ملیار دۆلار لە پاشەکەوتی خەڵکی ئێران چارەنووسی دیار نییە و و هەروەها ڕوون نییە ١٨ ملیار دۆلار چی بەسەر هاتووە؟

١٢ ملیار تمەن لە سەردەمی باسکردنی دۆلاری ٤٢٠٠ تمەنی بووە مەترسی لەسەر ئێران و دەوڵەت دەبێ وەڵامدەری ئەوە بێت.

قەرزدارکردنی ئێران بە ئەوراقی بەهادار یەکێکی دیکە لەو کێشانە بوو کە دیتمان بە هۆیەوە چۆن ٨٠ هەزار ملیار تمەن لە دراوى ئەو وڵاتە تێیدا خورا و بێسەروشوێن بوو. لە لایەکی دیکە ٤ بەرابەربوونی بوونی دراوى کاش کە ٧٠ لەسەدی لە دەستی یەک لەسەدی کۆمەڵگە دایە لەو پرسە گرنگانەیە کە دەبێ داوای بکرێتەوە.