Skip to main content

سەرکوتی ژنانی کورد لەلایەن دەسەڵاتی ئیسلامی درێژەی هەیه

سەرکوتی ژنانی کورد لەلایەن دەسەڵاتی ئیسلامی درێژەی هەیه
ڕەسمێک له مەنیژە خوشنوود و مریەم ڕۆستەمی
له ماوەی کەمتر له ده ڕۆژ دوو ژنی کورد له لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەسبەسەر کراون
posted onAugust 9, 2024
nocomment

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاڤاتودەی، مەنیژە خوشنوود، خەڵکی بۆکان و مریەم ڕۆستەمی، خەڵکی ئیلام، شووناسی ئەو دوو کچەن که له ماوەی کەمتر له ده ڕۆژ بەدەستی هێزه تیرۆریستییەکەی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێرانەوه، دەستبەسەر کراون.

ئاڤاتودەی ئاگادار بووه، مەنیژە خوشنوود، تەمەن ٥٦ ساڵ، ڕۆژی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری بۆکان، دەستبەسەرکراوه و تا ئێستا چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو نادیارە.

هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو ژنە چالاکوانە کوردە ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بەسەر مۆبایلەکەی داگرتووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیك لە بنەماڵەی ناوبراو، هەوڵەکانی بنەماڵەكەی بەمەبەستی ئاگاداربوون لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی تا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.

لهلایەکی دیکەوه، مریەم ڕۆستەمی، خەڵکی ئیلام، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٣، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەستبەسەر کراوه.

مریەم ڕۆستەمی، تەمەن ٢١ ساڵە و دوای دەستبەسەربوونی بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوەتەوه.