Skip to main content

کوژرانی لانیکەم هەوت تیرۆریستی حەشدی شەعبی له هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق

کوژرانی لانیکەم هەوت تیرۆریستی حەشدی شەعبی له هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر عێراق
ڕەسمێک که ئاستی بەربەڵاوی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر تیرۆریستانی سەر به کۆماری ئیسلامی ئێران پیشان دەدات
posted onJuly 31, 2024
nocomment

بەپێی هەواڵی راگەیاندنە عێراقییەکان، له ساته کۆتاییەکانی سێ شەمه شەو، نۆی گەلاوێژی ١٤٠٣ی هەتاوی، هێزی بەرگری ئیسرائیل به چوار مووشەک دوورمەودا، بنکەکانی تیرۆریستانی سەر به ئێران له عێراق، ناسراو به حەشدی شەعبییان گرته ئامانج.

بەپێی هەواڵی ئاماژەپێکراوم پێگەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەی جرف سەخڕ له پارێزگای بابێڵ بۆردومانکراون.

مێدیاکانی عێراق دەڵێن، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان حەوت تیرۆریستی حەشدی شەعبی کوژراون و مەزەندە دەکرێت ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بەرزببنەوە.

جێگای ئاماژەیه، هەندێ لە بریندارەکان برینی زۆر قورسیان هەیه بۆیه بێشک ڕێژەی تیرۆریسته کوژراوەکان بەرز دەبنەوه.