Skip to main content

ڕەزا بەبرنەژاد دووجاره دەستبەسەرکرا

ڕەزا بەبرنەژاد دووجاره دەستبەسەرکرا
کۆماری ئیسلامی به ڕوونی له ئاستی بەرزی کاریگەری بنەماڵەی شەهیدان و زندانیانی سیاسی لەسەر کۆمەڵگا ئاگاداره بۆیه به هەموو هێزیەوه له هەوڵی کپ کردنی دەنگی ماخوازی ئەوانن.
posted onJune 6, 2024
nocomment

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، ڕەزا بەبرنەژاد ئەندامی بنەماڵەی دادخوازان و برای مەهدی بەبرنەژاد لە شەهیدانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بۆ جاری دووەم لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی قووچان گواستراوەتەوە.

پێشتر له ٢٩ی گوڵان هێزەکانی ئەمنی کۆماری ئیسلامی له پەلامارێکدا، ڕەزا بەبرنەژادیان دەستبەسەر کردبوو و له ١٢ی جۆزەرداندا، دوای ١٣ ڕۆژ ڕاگیران لە بەندیخانەی شاری قووچان بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

شایەنی باسە کە ڕەزا بەبرنەژاد ساڵی ڕابردوو لە نزیکیی ساڵڕۆژی لەدایکبوونی براکەی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای قووچان سەر بە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی دەستبەسەر کرابوو.

مەهدی بەبرنەژاد، هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی قووچان، لە ڕێکەوتی ٣٠ی جۆزەردان لە ڕەوتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان گیانی لەدەستدا.