Skip to main content

چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاهیندژ لەلایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەسبەسەرکران

چوار هاووڵاتی کوردی خەڵکی شاهیندژ لەلایەن هێزه ئەمنییەکانی ئێرانەوه دەسبەسەرکران
ڕەسمێک له دوو هاووڵاتی دەسبەسەر کراو له لایەن هێزه ئەمنیەتییەکانی کۆماری سێدارەی ئیسلامی ئێران
posted onMay 9, 2024
nocomment

له درێژەی سەرکوت و زیاد کردنی گوشارەکان بەسەر شارۆمەندانی کوردستانی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، هەڵیانکوتایە سەر گوندی حاجیئابادی سەر بە شاهیندژ و چوار شارۆمەندی کوردیان دەسبەسەر کرد

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ئاواتودەی، عوسمان عەباسی، ڕەحمان خوسرەوی، هێمن عەلیزادە و شەهرام سوڵتانی ناسنامەی ئەو چوار کەسەیه.

هەروەها به پێی وتەی سەرچاوەی هەواڵی ئاواتودەی، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران بەبێ فەرمانی دادگا و بە لێدان و توندوتیژی بووە.

دەگوترێت ئەو چوار هاووڵاتییە لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەورۆزی کوردستان دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیه، سەرەڕای بەدواداچوونی کەسوکاری ئەو هاووڵاتیانە، هیچ زانیارییەکی ورد لەبارەی هۆکاری دەستگیرکردنیان و تۆمەتەکانیان و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.

 

جێگای ئاماژەیه که پێشتر، ڕۆژی دووشەممه ١٧ بانەمەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، چوار شارۆمەندی دیکەی کورد بە ناوەکانی محەمەد سوڵتانی و محەممەد مورادی سومیه قادری و حوسەین بایزیدی له شاری پیراشار دەستبەسەر کرابوو.