وەزارەتی بەرگریی تورکیه ڕایگەیاند، له هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر چیای گارە لە باکووری هەرێمی کوردستان، سێ چەکداری حزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیه کوژراون.
ڕۆژی پێنجشەممه، ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ی هەتاوی، فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیه چەند شوینی چیای گاره له پارێزگای دهۆک له باشووری نیشتمانیان بوردمان کردووه که له ئاکامی ئەو هێرشەدا سێ چەکدار کوژراون.
پێشتر، له ١٥ خاکەلێوه، ڕاگەیاندنی فەرمی پەکەکەش له هەواڵیکدا ڕایگەیاندبوو، توانیویانه له هێرشێکدا بۆ سەر بنکەیەکی ئەرتشی تورکیه لە ناوچەی زاپ لە هەرێمی کوردستان سێ سەرباز بکوژن و سێ نیزامی دیکەش بریندار بکەن.
ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێ "چنگ- قوفڵ"ه و لە بەرەبەیانی رۆژی ٢٩ی خاکەلێوەی ١٤٠١ی هەتاوی، دەستی پێکردووه.
لەم ئۆپراسیۆنه ئەرتشی تورکیه به بیانووی شەڕ لەگەل حزبی کرێکارانی کوردستانی تورکیه لە زۆرتر له پازده کیلۆمەتر هاتووەته نێو خاکی هەرێمی کوردستانەوه.