Skip to main content

دۆسییەسازیی نوێی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بۆ سوعدا خەدیرزادە

دۆسییەسازیی نوێی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم بۆ سوعدا خەدیرزادە
سوعدا خەدیرزاده له جیاتی هاوژینەکەی گیراوه، هاوژینەکەی سوعدا له لایەن ئێرانەوه تۆمەتبار کراوه جاشیکی له پیرانشار کوشتووه
posted onMarch 6, 2024
nocomment

سەرەڕای ئەوەی دیوانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتی "هاوکاری لە کوشتن" بۆ سوعدا خەدیرزادەی ڕەت کردووەتەوە، ئەمجاره ناوەندە ئەمنییەتییەکانی لە پیلانێکی نوێدا دۆسییەیەکی نوێی بۆ ئەم بەندکراوە سیاسییە کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو به ئاواتودەی، سەرەڕای ئەوەی کە سوعدا خەدیرزادە، ٢ ساڵ و ٤ مانگ و ٢٣ ڕۆژ بەندکرانی تێپەڕاندووە و هاوکات لەگەڵ ڕەتکرانەوەی تۆمەتی "هاوکاری لە کوشتن" بۆ ناوبراو لەلایەن دیوانی باڵای ئێرانەوه، ئیزنی وەرگرتنی مەرەخەسی یان ئازادیی مەرجداری هەیە، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە دۆسییەیەکی نوێی بۆ کراوەتەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم و بنەماڵەی سکاڵاکەر بە فەرمانی ئیتلاعات، سەبارەت بە تۆمەتی "هاوکاری لە کڕێنی چەک"، دۆسییەیەکی نوێیان بۆ سوعدا خەدیرزادە لە دادگای ڕێژیم لە میاندواو کردووەتەوە و لە هەوڵدان ماوەی مانەوەی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە بەندیخانە درێژ بکەنەوە.

یەکەمین داگای سوعدا خەدیرزادە بۆ تۆمەتی وەپاڵدراوی "هاوکاری لە کڕینی چەک"، لە ڕێبەندانی ١٤٠٢ و بە هەڕەشە و بێڕێزییەکانی بنەماڵەی سکاڵەکەر بەڕێوە چوو و چارەنووسی ناوبراو لەگەڵ دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی ناوەندە ئیتلاعاتی و ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم ناڕوونە.

لەلایەکی دیکەوە سەرەڕای ڕازیبوونی دادگا بە پێدانی مەرەخەسی و دابینکردنی بارمتەی قورس، ناوەندە ئەمنییەتییەکان و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە پیرانشار پێشیان بە وەرگرتنی مەرەخەسی بۆ ناوبراو گرتووە.

بنەماڵەی سکاڵەکەر کە لە ئەندامانی سپای پاسدارانی ڕێژیمن، داوای زۆرترین سزایان بۆ ئەم بەندکراوە سیاسییە کردووە و لە ئەگەری وەرگرتنی مەرەخەسی هەڕەشەی کوشتنیان لێ کردووە.

سوعدا خەدیرزادە ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرا و لە ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠١دا لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپاوە ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کرا.

جێگای ئاماژەیه، ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٠هەتاوی، یەکێک لە جاشەکان بە ناوی "خزر پیرۆتی‌نیا"، لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە کوژرا و بنەماڵەی ئەم کوژراوەی ڕێژیم، ڕایانگەیاند کە هاوسەری سوعدا خەدیرزادە یەکێک لە بکوژانی ئەم مۆرەیەی سپا بووە و هەر بۆیە ناوەندەکانی ڕێژیم سوعدایان لە جیاتی هاوسەرەکەی دەسبەسەر کرد.