Skip to main content

قۆڵبەستکرانی ئەمیر مێهدی جەلایری سکرتێری پێشووی حیزبی خوراسانی باشور

قۆڵبەستکرانی ئەمیر مێهدی جەلایری سکرتێری پێشووی حیزبی خوراسانی باشور
posted onJanuary 29, 2019
nocomment


 

ئاڤاتودی تایبەت: بەیانی ڕۆژی دوشەممە یەکی ڕێبەندان ئەمیر مێهدی جەلایری لە لایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیتلاعات لە بیرجەندی خۆراسانی باشور بە لێدان و کوتان قۆڵبەست کراو و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.  تا ئێستا لە چارەنووسی هیچ هەواڵێک لە دەستدا نییە.

 

جەلایری پێشتر بە تاوانی هەوڵدان دژی تەناهی نەتەوەیی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی درۆ و هاندانی بیڕوڕای گشتی بە ٣٢ مانگ زیندان سزا درابوو کە دوای تێپەڕ کردنی ساڵێک و چەند مانگ زیندان لە مانگی ڕەزبەڕدا بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد بوو.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لە سوپای ئەنساروئەلرەزای خوراسانی باشور بە ئاڤاتودەی گەیشتووە هۆکاری ئەو قۆڵبەستکردنە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی لە ڕێگەی چالاکی میدیایی بووە، هەڵبەت جەلایری ئەو تاوانەی ڕەت کردووەتەوە.

کۆماری ئیسلامی لەوەی کە منداڵانی کەمئەندامانی شەڕی ئێران و عێراق و خۆییەکانی کۆماری ئیسلامی پەیوەست بە خەڵکی ناڕازی ئێران بوون زۆر ترساوە.

شایانی باسە جەلایری کوڕی کەمئەندامی شەڕی ئێران و عێراق لەدایکبووی ساڵی ٥٧، خێزاندار و دەرچووی بەشی مێعماری و یەکێک لە سیما دیارە سیاسییەکانی پاریزگای خۆراسانە.