Skip to main content

ستانداردکردنی قوتابخانەکانی ئێران ٨٠ ساڵی پێ دەچێت

ستانداردکردنی قوتابخانەکانی ئێران ٨٠ ساڵی پێ دەچێت
AvaToday caption
posted onJanuary 21, 2019
nocomment

 

بە گووتەی ڕەزا دەرمان، بەرێوەبەری گشتی ناوەندی خێرخوازی "جامعە یاوری" لە زۆربەی پارێزگاکانی ئێران ٣٠ لەسەدی قوتابخانەکان کۆن و داڕماون.

 

لە لایەکی دیکە بە بێ لەبەرچاوگرتنی شوێنە کۆنەکان ئێران پێویستی بە ٤٠ ملیۆن مەتر شوێنی پەروەردەکردنی نوێ هەیە و بە لەبەرچاوگرتنی هەرەکەمی تێچووی درووستکردنی ئەو شوێنانە پێویستی بە ٨٠ هەزار ملیاڕد تمەن هەیە. بەو پێیە و بە گوێرەی ئەو ڕێژە پارەیەى خێرخوازان بۆ درووستکردنی قوتابخانە لەبەر چاویان گرتووە ٨٠ ساڵی پێ دەچێت بۆ ئەوەی شوێنی پەروەردەیی نوێ درووست بکرێت.

دەرمان، جەختی لەوە کردەوە پارێزگای بەلوچستان هەژارترین پارێزگای ئێران لەو ڕووەوەیە. لە ئێران شوێنی بارهێنان بۆ هەر قوتابییەک ٥ مەتر لەبەرچاو گیراوە، واتە قوتابخانەیەکی ١٠٠ کەسی پێویستە ٥٠٠ مەتر ژێرخان هەبێ. ئەوە لە کاتێکدایە لە زۆر شوێنی ئێران ئەو ڕیژەیە نیو مەترە.

لە ئێران قوتابخانەی وا هەیە کە هەر ژوورێکی بۆ ٢٠ قوتابی درووست کراوە، بەڵام  ٥٠ قوتابی تێدا دانیشتووە.