Skip to main content

ئەڵمان گەمارۆى خستە سەر ماهان

ئەڵمان گەمارۆى خستە سەر ماهان
posted onJanuary 21, 2019
nocomment

 

بە قسەى میدیاکان، دەوڵەتى ئاڵمان لەبەر کردەوە تیرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلانی لەو وڵاتە، خوازیارى گەمارۆخستنە سەر کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان ئێرە.

 

ڕۆژنامەی ئاڵمانی زود دویچە  بڵاوى کردەوە "وابڕیاڕە ئیدارەی فیدراڵی ئاڵمان لە چەند ڕۆژی ئایندە، هاتوچۆی ئاسمانی کۆمپانیای فڕۆکەوانی ماهان بۆ ئەو وڵاتە بوەستێنێت".

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان ئامادە نەبووە سەبارەت بەو بڕیارە زانیاری بڵاو بکاتەوە. ماهان ئایر سێ جار لە حەوتوودا دەچێتە دۆسێلدۆڕف و جارێک دەچیتە شاری مونیخ. ئەو کۆمپانیایە لە ساڵی ٢٠١١وە لە ڕیزی ئەو کۆمپانیانەدایە کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆی خراوەتە سەر.

ئەمریکا چەندی ساڵە داوا لە هاوپەیمانانی خۆی دەکات گەمارۆ بخەنە سەر کۆمپانیای ماهان ئایر. ئەمریکا ئەو کۆمپانیایە بەوە تاوانبار دەکات کە لە ڕێگەی فڕۆکەکانی پاسدار و بەسیجی و هەروەها چەکوچۆلی بۆ سوریە ناردووە.

دەوڵەتی ئەمریکا هەر بەو هۆکارە کۆمپانیای ماهانی تاوانبار کردووە کە لە دەستی هەبووە لە ئازار و مەینەتی خەڵکی سوریە. لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابڕدوو ڕۆژنامەی بیڵد بڵاوی کردووە، دەوڵەتی ئاڵمان دەیهەوێ پێش بە نیشتنەوەی فرۆکەی مەلاکان لە ئاڵمان بگرێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئاڵمان کۆنسوڵی ئێرانی بە هۆی ناڕەزایەتی بە سیخوڕییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئاڵمان بانگ کردووە.