AvaToday caption
تەرمی هەردوو کۆڵبەرەکەی شارى سەقز بە ناوەکانی "ئەفشین فەلاحی" تەمەن ٢٢ ساڵ و "مەهدی ڕەحمەتی" تەمەن ٢٣ ساڵ کە لەسەر بەلەم و لە بەنداوی عەباس ئاواى بانە خنکابوون، ئەمرۆ بەیانى شەممە پاش تێپەڕینى ٩ ڕۆژ دۆزرانەوە.
بە هۆى هەژارى و بێکارى کە لە ڕێگەى سیستەمى تیرۆریستى ئاخوندى تووشى خەڵکى ڕۆژهەڵاتى کوردستان بووە، زۆرێک لە لاوەکان ڕوو دەکەنە کۆڵبەرى و لەم پێناوەشدا و ساڵانە بە هۆى تەقەکردنى هێزە تیرۆریستییەکانى کۆمارى ئاخوندى زۆرێک لە کۆڵبەرەکان گیان لەدەست دەدەن و یا دەخنکێن و یا لە سەرمایان ڕەق دەبنەوە و یا دەکەونە سەر مین و یا لە شاخ هەڵدەدێردرێن!