ئیلاهە تەوەکولیان، کە لە ڕاپەرینى ئێران بە تەقەى بەکرێگیراوانى کۆمارى ئاخوندى بریندار و بینایی لەدەست دا، بووە براوەى سی و دووەمین خەڵاتی ژنانى بەهێز و کاریگەرى مینروا، خەڵاتەکەى پێشکەش بە خەباتگێڕان و ڕاپەڕیوانى ئێران کرد.
ئەم خەڵاتە کە لە لایەن شارەدارى شارى ڕۆمى ئیتالیا، بە ئامانجى بڵاوکردنەوەى فەرهەنگى یەکسانیی جێندەرى و لە ڕاستاى بەهێزکردنى مافى ژنان لە کۆمەڵگەى مەدەنى دبەخشرێت، دراوەتە ئیلاهە تەوەکولیان و هەر بۆیە لە پۆستى ئەنیستاگرامیش نووسى:
وەسوەسەى تەسلیمبوون شتێکە کە هەر کەس بەلانى کەمەوە جارێک ڕووبەڕووى بووەتەوە. بەڵام لە ئاراستەى ئامانجەکان نابێت مرۆڤ تەسلیم بێت. ڕەنگە کاتێکى زۆر ببات، ڕەنگە پێویستى تەواومان نەبێت، ڕەنگە پێویست بێت فێرى زۆر شت بین، ڕەنگە کەسێکمان نەبێت کە لە ڕاستاى ژیانمان هاوکارمان بێت و هەزاران "ڕەنگە"ى دیکە و "خۆزیا"ى دیکە... بەڵام دەبێت بەهێز بین و تەسلیم نەبین.
زوڵم هەرگیز پاشەکشێ ناکات، مەگەر لە بەرامبەر هێزى زیاتر
پێشکەشە بە هەموو خەباتگێڕانى نیشتمانەکەم.