Skip to main content

 ڕێککەوتن لەگەڵ سعودیە.. "تاکتیکی فریودان" و شکستخواردوو

 ڕێککەوتن لەگەڵ سعودیە "تاکتیکی فریودان"ـە و شکستخواردووە
AvaToday caption
posted onApril 10, 2023
nocomment

سەعیدە ڕووستامەنیش

 

هەواڵەکانی پەیوەست بە "نەرمشى قارەمانانە"ی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە و ڕێککەوتنە سەرەتاییەکان لەگەڵ سعوودیە، ڕۆژانە ڕەهەندی نوێ بە خۆیانەوە دەگرن و تەنانەت گەیشتووە ئاستى کردنەوەی باڵوێزخانە لە تاران و ڕیاز، بەڵام ئەمە ڕووکارى حیکایەتەکەیە و لەسەر بنەماى ئەم هۆکارانەی کە لە خوارەوە باسیان دەکەم، ئەم ڕێککەوتنە، تاکتیکێکی فریودەرانە و مەحکوومە بەشکست:

 

ئەلف: ئەگەر پێکهاتەکانی دەسەڵاتی کۆمارى ئاخوندى پێش ڕاپەرینى ژینا، لە ٧ بابەت کورت بکەینەوە، دەتوانین بەم شێوەیە بیانخەینە ڕوو:

١. پارەی نەوت

٢. شەرعیەتی ڕێژەیی تا ساڵی ١٣٨٨

٣. توانای سەرکوتکردن، دەزگاى گەورەی ئەمنی و تۆقاندنى خەڵک

٤. لێهاتوویی ڕێژەیی و سنووردار

٥. ئابووری "بێ هێز" تا پێش ترامپ

٦. بەرنامەی ئەتۆمی

٧. میلیشیا تیرۆریستییەکانى ناوچەکە

 

تاوتوێکردنێکى کورت دەریدەخات کە لە نێوان ئەو ٧ پێکهاتەیەی سەرەوەدا، لانیکەم پێنج دانەى یەکەمیان زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و کۆمارى ئاخوندى ناتوانێت پشتیان پێ ببەستێت:

١. پارەی نەوت، بە ئاسانى لە بەردەستدا نییە.

٢. ڕەوتى لێبوونەوە و هەڵوەرینى هێزە ئەمنی و ئینتزامییەکان بەخێراییەکى سەرسووڕهێنەر بەردەوامە و خەڵک ترسی شکاوە.

٣. دوای ڕاپەڕینى ژینا، لەو شەرعیەتە کەمەى پێشووی کۆمارى ئاخوندى هیچ نەماوە.

4/ بە هاتنەسەرکارى حکومەت و پەرلەمانى کۆمارى ئاخوندى، کارایی و شارەزایی بەڕێوەبردنی وڵات گەیشتووەتە نزمترین ئاست کە لە ماوەی ئەو ٤٠ ساڵەى ڕابردوو بێ وێنەیە.

٥. ئابووری وڵات بە تەواوی وێران و داڕماوە.

 

بەڵام سەبارەت بە پێکهاتەکانی ٦ و ٧ دەبێت ئەوە بڵەین کە:

٦. بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕێژیم بەردەوام لە لایەن ئیسرائیل و ڕۆژئاواوە چاودێری دەکرێت یان هێرشێکی سنووردارى دەکرێتە سەر؛ بەڵام هێشتا وەک پێکهاتەیەکی تاڕادەیەک بەهێز لە بەر دەستی دەسەڵاتدایە؛ بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە کۆمارى ئیسلامى زۆر باش دەزانێت سەبر و ئارامیی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل سنووری هەیە و هەر کە هێڵی سووری دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ببەزێنێت، ڕووبەڕووی کاردانەوەی توندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێتەوە.

کەواتە تەنیا پێکهاتەی حەوتەم دەمێنێتەوە، کە هێز میلیشیاکانى ناوچەکەن کە کار بۆ کارى ئیسلامى دەکەن و هەر لە لوبنان و فەلەستینەوە بگرە تا عێراق و یەمەن و تەنانەت ئەفریقاش بڵاو بوونەتەوە.

لەگەڵ کەمبوونەوەی داهاتی نەوت، بودجە و دۆلاری ئەو هێزانەش بەرەو کەمبوونەوە ڕۆیشتووە و زۆرێکیان بەرەو داڕمان هەنگاویان هەڵێناوەتەوە یا هەنگاو دەنێن. ڕێککەوتن لەگەڵ عەرەبەکانی ناوچەکە واتای نەهێشتن یان کەمکردنەوەی دەسەڵاتی ناوچەیی سیستەمەکە و کۆنترۆڵکردن یان سنووردارکردنی دەسەڵاتی ئەو میلیشیایانەیە.

  لە لایەکی ترەوە کۆمارى ئیسلامى تا ئێستا سەدان ملیار دۆلاری وڵاتەکەی بۆ ئەو میلیشیایانە خەرج کردووە و سەدان گەنجی بردووەتە سەر قوربانیگای شەڕکردن لەگەڵ ڕکابەر و بەرگریکارانى بەشار ئەسەد.

بۆیە زۆر زەحمەتە و تا ڕادەیەک مەحاڵە باوەڕ بەوە بکەین کە کۆمارى ئیسلامى گەیشتبێتە ئاشتیی ناوچەیی و دەستبەرداری ئەم میلیشیایانە بێت، مەگەر بە تاکتیکێکی کاتی و فریودان هەوڵى کەمکردنەوەى فشارەکانی ڕۆژئاوا و بووژانەوەی بەرجام و ئازادکردنى پارە بلۆککراوەکانیان بدەن!

 

ب. لەوان گرنگتر، کاریگەریی بەرفراوانی ڕۆچوون و دزەکردنى هێزەکانی ئیسرائیل و ڕووسیایە بۆ نێو ناوەدنە ئەمنییەکان و ژوورەکانى بیرکردنەوەى ڕێژیم کە بە ئاسانی ڕێگە بە ئاشتەوایی نێوان ئێران و عەرەب نادەن، و نەتانیاهۆش هەرگیز ڕێگە بە پڕۆژەی ئاشتی ئیسرائیل و عەرەب، بە بوونی ئێران تووشى لىەزرین و ڕمان ببێتەوە.

 

ج. لە کۆتاییدا و ڕەنگە لە هەمووی گرنگتر، ئەوان کاسپکارانى گەمارۆ و گرژی و شەڕن کە چوونەتە ناو قووڵترین چینەکانی ڕێژیم و ژوورەکانى بیرکردنەوە و نانەکەیان لە شەڕ و ململانێ و قەیراندروستکردن و گەمارۆ و گۆشەگیری ئێراندایە. ئەم تەریقەتە بە ئاسانی ڕێگە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عەرەب و ناوچەکە یان جیهان نادات، چونکە بەرژەوەندی و پێگەی ماددیی دەکەوێتە مەترسییەوە.

 

لە کۆتاییدا، ئەو ڕێککەوتنەی کۆمارى ئاخوندی کە لەگەڵ سعودیە دەستی پێ کردووە، دەبێتە هۆی کۆتاییهاتنی بەرجام و لە باشترین حاڵەت دا هەرگیز ناتوانێت بە جێگیری بمێنێتەوە؛ شکستی ئەم پڕۆژەیە دڵنیاییە و لەگەڵ سروشتی قەیراندروستکردنى ڕێژیم ناکۆکە.