Skip to main content

نتانیاهۆ: کۆماری ئیسلامی درۆدەکات هەڵدانی مانگە دەستکردەکەیان سەرکەوتوو نەبووە

نتانیاهۆ: کۆماری ئیسلامی درۆدەکات هەڵدانی مانگە دەستکردەکەیان سەرکەوتوو نەبووە
posted onJanuary 17, 2019
nocomment

 

بنیامین نتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیڵ دەڵێ "کۆماری ئیسلامی دەسەڵاتێکی درۆزنە، درۆ دەکەن کە دەڵێن هەڵدانی مانگى دەستکردەکەیان بۆ ئاسمان سەرکەوتوو نەبووە.

 

بە گووتەی نتانیاهۆ ئێران لەو بابەتە کەڵک وەردەگرێ بۆ شاردنەوەی ئامانجی ڕاستەقینەیان کە پەرەپێدانە بە بەرنامەی سیستەمی موشەکی بالستیک. هەڵدانی موشەکی ماهوارەهەڵگر یەکەمین هەنگاوی ئێرانە بۆ دروستکردنی موشەکی بالستیکی قاڕەپێو. کۆماری ئیسلامی بە هەڵدانی مانگى دەستکرد، موشەکە مەودادرێژەکانی تاقی دەکاتەوە.

نتانیاهۆ کە لە ڕێوڕەسمی ناساندنی سەرۆکی گشتی بەڕیوەبەری سوپاى ئیسرائیل قسەی دەکرد، گووتی ئیسرائیل بەردەوام دەبێ لە هێرش بۆ سەر ئامانجە ئێرانییەکان لە سوریە و پێویستە ئێران بە زوویی سوریە جێ بهێڵێت.

شایانی باسە ئازەری جەهرومی وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە موشەکی ماهوارەهەڵگڕەکەی ئێران دوای سەرکەوتنی دوو قۆناغ، لە قۆناغی سێیەمدا نەیتوانی مانگى دەستکردى پەیام کە لە پێگەی فەزایی خومەینی بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرابوو، بگەیێنێتە بۆشایی ئاسمان.