Skip to main content

بەهاری ٩٨ وەرزێکی زۆر ناخۆش دەبێ بۆ کۆماری ئیسلامی

بەهاری ٩٨ وەرزێکی زۆر ناخۆش دەبێ بۆ کۆماری ئیسلامی
دداننان بە داڕمانی ئابووری لە زمان کەسە نزیکەکانی کۆماری ئیسلامی
posted onJanuary 16, 2019
nocomment

 

ئەسەدوڵا عەسگەر ئولادی سەرۆکی ژووری بازرگانی ئێران و چین گووتی "دوای ٦٤ چالاکی لە بواری هەناردەکردن، دوو مانگە دەستم لەو کارە هەڵگڕتووە بە هۆکاری ئەوەی سیستەمی نیما وەڵامدەر نییە".

 

ئەو کەسانەی کاری هەناردە دەکەن کێشەیەکی زۆریان بۆ هەناردەکردنی کاڵاکانیان و فرۆشتنی ئەرز هەیە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەناردەکەران ناتوانن دۆلاری بەدەستهاتوو لە هەناردەی خۆیان بێننە ناو سیستەمی نیما ئەویش بە هۆی ئەوەی خەڵکی دەرەوە ئەو سیستەمە ناناسن. بانکی ناوەندی، بێ پێچوپەنا بە هەناردەکەران ناڵێت کە سیستەمی نیما چییە و بۆى شڕۆڤە ناکات کە کەسێک کاری هەناردە دەکات چۆن دەبێ لەگەڵ ئەو سیستەمە هەڵسوکەوت بکات.

عەسگەر ئولادی بۆ ئەمە دەڵێ "ئەوە لە کاتێکدایە کارکردن لەگەڵ نیما ئیمکانی نییە. کڕیارانی دەرەکی داوا لە هەناردەکەران دەکەن بۆ ئەوەی بانكێک بۆ تێکردنی دراوى بەدەستهاتوو لە فرۆشتنی کاڵای ئێرانیان پێبناسێنین کە جێگەی باوەڕ بێت". شایانی باسە سیستەمی نیما بانک نییە و تەنیا پێکهاتەیەکى نوسینگەئاسای بانکی ناوەندییە.

ئەولادی لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی: پێشبینی ئێمە ئەوەیە وەرزی بەهاری ساڵی ٩٨ وەرزێکی زۆر دژوار بۆ ئابووری ئێران دەبێت. کەوابوو لەبابەت کاروباری هەناردەکردن ژووری بازرگانی دەبێ کاتێک دیاری بکا و بە دانیشتن لەگەڵ سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.