Skip to main content

۱۲ چالاکی مەدەنی شارى سنە دەستبەسەرن

۱۲ چالاکی مەدەنی شارى سنە دەستبەسەرن
گیراوەکان لە حیزبی وەحدەتی میللین کە لە پژاک نزیکە
posted onJanuary 10, 2019
nocomment

 

ئیتلاعات و سوپاى پاسداران دەیانهەوێت کوژرانی شۆفێری ئامبوڵانسەی کامیاران کە ناوى کۆسار بوو، بخاتە ئەستۆی ئەم دەستبەسەرکراوانەى حیزبی وەحدەتی میللى، ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکى بە چاوى خۆیان بینیویانە کە لە ئۆتۆمبێلێکى سەربازى تەقەیان لە کۆسار کردووە و دواتر شێلاویانە.

 

زۆر کەس لە لاوان و خەڵکى ڕۆژهەڵات بە دڵی پاکەوە چوونە نێو حیزبی وەحدەتی میللی و لە وردەکارییەکانى ئەو حزبە و پاشخانەکەیان نەدەزانى و تەنانەت نەشیاندەزانى کە حیزبی وەحدەتی میللی لە ژێر چاوەدێری و کۆنترۆڵی کۆماری ئیسلامیە

بە پێى زانیارى گەیشتوو بە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، دامەزرێنەرانی حیزبی وەحدەتی میللی بە دوای کەسانێکەوە بوون کە لە هێڵی سوور لا بدەن و ئەم هێڵە سوورەیش لە چەند بواردا خۆى دەبینییەوە وەک:

▪️ کەسانێک کە لە چوارچێوەی ڕێفۆرمخوازیدا بن.

▪️ کەسانێک کە لە چوارچێوەی بزووتنەوەى گشتی واتە پەکەکە چووبنە دەرێ.

ئامۆژگارى شڕۆڤەکارێکى سیاسى بۆ لاوان ئەوەیە کە "لاوان پێویستە هێندە هۆشیار بن و نەچنە نێو حزبێکەوە کە کۆمارى ئیسلامى ڕێگەپێدانى کار و چالاکى پێ داوە"، ئەم شڕۆڤەکارە هۆکارى ئەمەشى بۆ ئاڤاتودەى شی کردەوە و گوتى"چونکە هەر ڕێگەپێدانێک لە کۆمارى ئیسلامى، خۆى لە بەرژەوەندى ڕێژیمە و حزبی ڕێگەپێدراو بە هیچ شێوەیەک لە دژى بەرژەوەندییەکانى ڕێژیم و کۆمارى ئیسلامى ناجووڵێتەوە و بە کورتى بەتاڵکردنەوەى ئەو هێزە و وزە دژبەرانەیەى دەسەڵاتە لە ئێران".