Skip to main content

گیانى چوار زیندانى سیاسیى مەحکوم بە ئیعدام لە مەترسیدایە

گیانى چوار زیندانى سیاسى مەحکوم بە ئیعدام لە مەترسیدایە!
AvaToday caption
posted onMarch 30, 2022
nocomment

🌐  ئاڤاتودەی

دواى زیادبوونى فشار و پاڵەپەستۆى ناوەندە سەرکوتکەرەکانى کۆمارى ئیسلامى، ئەگەرى جێبەجێکردنى حوکمى نائینسانییانەى ئیعدامى چوار زیندانى سیاسى نێو زیندانى ورمێ لە زیادبوونە.

 

بە پێى ڕاپۆرتى تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، گیانى هەر چوار زیندانى سیاسى مەحیەدین ئیبراهیمى، شاکر بێهروز، فەیرووز مووسالوو و خاتەم ئوزدەمیر کە لە نێو زیندانەکانى کۆمارى ئیسلامین، لە مەترسیدارە.

مەحیەدین ئیبراهیمى هاووڵاتى کوردى خەڵکى شنۆ، خەزەڵوەرى ٩٦ى هەتاوى لە خاڵێکى سنوورى ئێران و عێراق و دواى برینداربوونى بە سێ گوللە لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە پێى بریدار بوو، دەستبەسەر کرا. لقى دووى داگاى ئینقیلابی ورمێ لە سەرەتاى خەرمانانى ٩٧، بە تۆمەتى "هاوکارى لەگەڵ حزبێکى کوردى دژ بە نیزام" بە ئیعدام مەحکوم کرا.

شاکر بێهروز خەڵکى ورمێ، سەرەتاى ڕەشەممەى ٩٧، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتى "ئەندامیەتى لە حزبێکى کوردى دژ بە نیزام" دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دادگا ئینقیلابى ئەو شارەوە بە ئیعدام مەحکوم کرا.

فەیروز موسالو هاووڵاتى کوردى خەڵکى گوندى قەتوورى سەر بە شارى خۆی، سەرەتاى پووشپەڕى ٩٨ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییە تیرۆریستەکانى سوپاوە دەستبەسەر و پاش ٢٢ مانگ بێ وەڵامهێشتنەوەى، لە لایەن لقى دووى دادگاى ورمێوە بە تۆمەتى "شەڕەنگێزى لە ڕێگەى ئەندامیەتى حزبێکى کوردى دژبەرى نیزام" بە ئیعدام مەحکوم کرا.

حاتەم ئوزدەمیر هاووڵاتى کوردى خەڵکى باکورى کوردستان لە ساڵى ٩٨ لە ناوچەى چاڵدێران دەستبەسەر و پاش ٣٣ مانگ زیندان، لە لایەن دادگاى ئینقیلابی شارى خۆی، بە تۆمەتى "ئەندامیەتى لە گرووپە سیاسییە دژبەرەکانى نیزام" بە ئیعدام حوکم درا.