Skip to main content

بکەرانی تەقینەوەکانی شاری کرماشان نادیارن

بکەرانی تەقینەوەکانی شاری کرماشان نادیارن
posted onFebruary 14, 2022
nocomment

🌐  ئاڤاتودەی

▪️ئاڤاتودەی/ بە پێی ڕاپۆرتە نێردراوەکان بۆ تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، بکەرانی تەقینەوەکانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی سالی ١٤٠٠ ی هەتاوی، بۆ سەر بنکەی نیزامی مایەشت لە شاری کرماشان نادیارە.

سەرچاوە هەواڵێیەکانی ئاڤاتودەی ڕاپۆرتیان کردووە ئەمڕۆ دووشەممە نزیک کاتژمیر ٢ و سی خولەک، دەنگێک وەکوو دەنگی ماتۆرسایکڵ، لە دەروبەری ئەم بنکە بیستراوە کە گوتراوە لە دەنگی درۆن چووە و پاش چەن خۆلەکێک دەنگی تەقینەوە دوابەدوای یەکەکان بەرز بووەتەوە.

ڕێک پاش تێپەڕبوونی نیو ساعەت، تەقینەوەکە دووبارە بوەتەوە و سێ جار دەنگی تەقینەوە دەبیسترێت، دەنگی تەقینەوەکە بە ڕادەیەک بەرز بووە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەلكی لە ماڵیان وەدەر دەکەون.

هەروەتر بە گوێرەی  ئەو زانیاریانە کە گەیشتووەتە دەستی تۆڕی میدیایی ئاڤاتودی، ئەو بنکە نیزامییە، کۆگای سووتەمەنی، کەلوپەلی و پێداویستییەکانی فڕۆکە و ڕێکخراوە نیزامی ئەو بنکەیە لە مایەشت تەقیوەتەوە..

ئەمڕۆ ماڵپەڕی "نور نیوز"، میدیای سەر بە شورای باڵای ئەمنیەتی کۆماری ئیسلامی، بێ ئەوە باس لە وردەکاری تەقینەوەکە بکات ڕایگەیاندووە ئەمڕۆ دووشەممە ئاگرکەوتنەوە لە بنکەی نیزامی ناوچەی مایەشتی کرماشان ڕووی داوە.