Skip to main content

ئاشکرابوونی گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم لە فایلێکی دەنگیی تایبەت بە سوپای پاسداران

ئاشکرابوونی گەندەڵیی بەرپرسانی ڕێژیم لە فایلێکی دەنگیی تایبەت بە سپای پاسداران
AvaToday caption
posted onFebruary 13, 2022
nocomment

▪️ئاڤاتودەی/ فایلێکی ٥٠ خولەکی لە کۆبوونەوەی نهێنی سپای پاسداران بڵاو بۆتەوە کە گەندەڵییەکی ٨هەزار میلیارد تمەنی بەرپرسانی سپای قودس و شارەداریی تاران ئاشکرا دەکا.

 

▪️بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “رادیۆ فەردا” ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆبوونەوەیەکی نهێنی سپای پاسدران بە شێوەی فایلی دەنگی ئاشکرا بووە و کە “محەممەدعەلی جەعفەری” فەرماندەی پێشووی سپای تێرۆریستی پاسداران و “سادق {میرزا حەسەن} زولقەدرنیا” جێگری پیشووی ئابووری و ئاوەدانکردنەوەی سپا، لە ساڵی ٩٧ی هەتاوی لە بارەی گەندەڵیی میلیشیاکانی سەربە سپای قودسی پاسداران، “بونیادی تەعاونی”ـی سپا و شارەوانی تاران قسەیان کردووە و گەندەڵیی بەرپرسانی پەلەبەرزی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا بووە.

▪️لەو فایلە دەنگییەدا ئاماژە بە ڕۆڵی چەند بەرپرسێکی سەرەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کراوە وەکوو؛ محەممەدباقر قالیباف شارەوانی ئەوکاتی تاران و بەرپرسی ئێستای مەجلیسی ڕێژیم، قاسم سولەیمانی فەرماندەی تێرۆریستی سپای قودسی پاسداران، جەماڵەدین ئابروومەند جێگری ئەوکاتی هاواهەنگیی سپا و حوسێن تائێب و بەرپرسی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسداران دەستی باڵایان هەبووە لە گەندەڵییەکانی سپا کە بڵاو بووەتەوە.

▪️ لەو فایلەدا هاتووە کە سادق زولقەدرنیا دەڵێ؛ قاڵیباف پەروەندەیەکی گەندەڵیی سەربە شارەوانی و بونیادی تەعاڤۆنی سپای بینیوە و بڕی ٨ هەزارمیلیارد تمەنی کەم هێناوە و لە بەرانبەردا ناوبراو ڕێککەوتنێکی بە بڕی ٨هەزار میلیارد تمەنی واژۆ کردووە بۆ ئەوەی ئەو ئەو گەندەڵییە بشاردرێتەوە.