Skip to main content

ئاستی گەمارۆی سەر ئێران بەرفراوانتر دەبێت

ئاستی گەمارۆی سەر ئێران بەرفراوانتر دەبێت
posted onJanuary 6, 2019
nocomment


وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پەمپئۆ گووتی لێخۆشبوونی کاتی لە گەمارۆکانی سەر ئێران شەش مانگەیە و ئاستی گەمارۆکان چەند بەرامبەر زیاتر دەبن.

 

پەمپێئۆ لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە بەردەوامی هەڵسەنگاندن لەسەر گەمارۆکانی کۆماری ئیسلامی دەکات بۆ ئەوەی لەوە دڵنیا ببێتەوە کە گەمارۆکان  بە تەواوەتی لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی واشنتۆندایە. مایک پەمپئۆ لە چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ " نیوز مەکس تیوی" و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ماوەی لێخۆشبوونی ئەمریکا لە سەر ٨ وڵات کە ئەو یاسایە دەیانگرێتەوە گووتی: ئەو لێخۆش بوونانە تەنیا بۆ ٦ مانگە.

لە دوای چوونە دەری ئەمریکا لە ڕێککەوتینی شەش دەسەڵاتی زلهێزی دونیا لەگەڵ ئێران ناسراو بە ڕێککەوتنی بەرجام لە مانگی گوڵاندا، دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە چەندین جار ئەو ڕێککەوتنەی بە خراپترین ڕێککەوتن نێودێر کردبوو ڕایگەیاند هەموو گەمارۆکانی سەر کۆماری ئیسلامی کە لەسەر ئەو وڵاتە لادرابوون جارێکی دیکە دەگەڕێنەوە سەر ئەو وڵاتە.

سەرەڕای گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئەمریکا بە شیوەی کاتی و بۆ ماوەی شەش مانگ ئیزنی ئەوەی بە هەر یەکە لە وڵاتانی چین، ژاپۆن، هیند، کوریای باشوور، تورکیە، ئیتاڵیا، یونان و تایوان دا درێژە بە هاوردەکردنی نەوت لەو وڵاتە بدەن.