Skip to main content

لە ورمێ لە ٥ کەس یەکێک برسیەتی

لە ورمێ لە هەر ٥ کەس یەکێک برسیەتی
نرخی بێکاری لەو پارێزگایە بە بەراورد لەگەڵ بەشەکانی دیکەی ئێران ٢.٣ لەسەد زیاترە
posted onDecember 26, 2018
nocomment


پارێزگای ورمێ یەکێک لە حەوت پارێزگای هەژارنشینی ئێرانە و بە پێی ئەو ئامارانەی ناوەندی لێکۆڵینەوەکانی پەرلەمانى کۆمارى ئیلاسمى بڵاوی کردووەتەوە، لە هەر ٥ شارۆمەندی ئەو پارێزگایە کەسێک برسییە.

 

زیاتر لە ١٧٥ هەزار بنەماڵەی هەژار کە دەکاتە حەشیمەتێکی سەرووی ٦٤٣ هەزار کەسی لەو پارێزگایەدا لە ژێر هێڵی هەژاریدا دەژین. بەو واتایەی کە داهاتەکەیان ناگاتە ئەو ڕێژەیە کە بتوانن بە پێی پێویست خواردن بۆ ڕۆژێکییان دابین بکەن.

ئامارى هەژارى لە پارێزگاى ورمێ

ئامارى هەژارى لە پارێزگاى ورمێ

 

زیاتر لە ٨٥ لەسەدی هەژارەکانی ورمێ لە ناوچە شارییەکاندا دەژین و بە پێی هەڵسەنگاندنی ناوەندی توێژینەوەکانی پەڕلەمان حەشیمەتی هەژارەکانی نێو ئەو پارێزگایە زیاتر لە ٥٤٧ هەزار کەسە، ئەگەر ئەو ڕیژەیە دابەشی کۆی گشتی حەشیمەتی ئەو شارە بکەین دەگەین بەو ئەنجامە کە لە هەر چوار کەسی نیشتەجێی شارەکان کەسێک لە ژێر هێڵی هەژاری ڕەها دا دەژی.

 

ئامارى هەژارى لە ناوچەى شارییەکان ورمێ:

ئامارى هەژارى لە ناوچەى شارییەکانى ورمێ

لە ساڵی ٩٥ دا هێڵی هەژاری لە ناوچە شارییەکاندا ٤١٠ هەزار تمەن بۆ هەر کەسێک و میلیۆنێک و سەد هەزار بۆ بنەماڵەیەکی چوار کەسی بوو.

ئەگەر ئەو ژمارەیە جارانی ڕێژەی هەڵاوسانی مانگی خەزەڵوەڕی ساڵی ٩٧ بکەین دەگەین بەو ئەنجامە کە هێڵێ هەژاری لە ناوچە شارییەکانی ورمێ زیاتر لە ٦٠٠ هەزار تمەن بۆ هەر کەسێک و زۆرتر لە میلیۆنێک و ٦٣٠ هەزار تمەنە بۆ بنەماڵەیەکی چوار کەسی.  بە واتایەکی دیکە ٥٠٠ هەزار تمەن زۆرتر لە لانیکەمی موچەی مانگانەی کرێکارێک کە بۆ ساڵی ٩٧ لەبەر چاو گیراوە.

 

ئامارى هەژارى لە ناوچەى گوندەکییەکانى ورمێ:

ئامارى هەژارى لە ناوچەى گوندەکییەکانى ورمێ

 

٢٦ هەزار بنەماڵەی گووندەکانی ورمێ کە دەکاتە ٩ لەسەدی حەشیمەتی گشتی دێهاتەکان لە ژێر هێڵی هەژاری ڕەهادا دەژین.

هێڵی هەژاری لە ساڵی ٩٥ بۆ بنەماڵەیەکی چوار کەسە ٤٩٢ هەزار تمەن بوو کە ئەگەر ئەو ڕێژەیە جارانی هەڵاوسانی " ١.٥٥٢" بکەین هێڵی هەژاری بۆ بنەماڵەیەکی گوندی لە ورمێ لە مانگی خەزەڵوەردا زیاتر لە ٩١٩ هەزار تمەنە لە مانگێکدا.

 

 

ئەم ڕاپۆرتە لە ئێران وایر وەرگیراوە.