Skip to main content

  کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت بۆمبی ئەتۆم دروست بکات

  کۆمارى ئیسلامى دەیهەوێت بۆمبی ئەتۆم دروست بکات
AvaToday caption
posted onSeptember 29, 2021
nocomment

بڵاڤۆکی "فۆڕێن پۆلسی ـ foreignpolicy" بڵاوی کردووەتەوە، کۆمارى ئیسلامى سوودى لە دانوستانەکانی بەرجام وەرگرتووە بۆ کوشتنی کات و دەسپێڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمى.

 

بەرپرسانی دەوڵەتی واشنتۆن لە میدیاکاندا بەردەوام باس لەوە دەکەن کە هیوادارن کۆمارى ئیسلامى بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان، بەڵام لە پشتی پەردەدا نیگەرانی ئەوەن کە ڕێژیمی کۆمارى ئیسلامى لەو ڕەوتە بۆ دەسپێڕاگەیشتن بە بۆمبی ئەتۆمی کەڵک وەربگرێت. بەپێی ئەو ڕاپۆرتە چوونەدەرەوەی ئامریکا لە ئەفغانستان، نەیار و دوژمنەکانی ئامریکای بەهێز کرد کە ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڕواتە دەرەوە.

لەلایەکی دیکەوە چوونەدەرەوەی ئامریکا لە ئەفغانستان بووەتە هۆکارێک بۆ سوورتربوونى کۆمارى ئیسلامى لەسەر بەرهەمهێنانى چەکی ناوکی. بەپێی ڕێککەوتنی بەرجام، کۆمارى ئیسلامى ڕێگەی پێ دراوە تا ئاستی ٣.٦٧% یۆرانیۆم بپیتێنێت، بەڵام کۆمارى ئیسلامى بە بیانووی گەمارۆکانی ئامریکا سەرەتا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ ٥%، دواتر  بۆ ٢٠% بەرز کردەوە و ئێستاش دەیهەوێت بیگەیەنێتە ٦٠%.

لە کاتێکدا ڕێژیمی کۆمارى ئیسلامى چالاکییە ناوکییەکانی ڕاناگرێت و ناگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکانیش، دەوڵەتی ئامریکاش ڕایگەیاندووە: "دوایین بژاردەمان دژی ئێران بژاردەی سەربازییە".